ئەو 5 یاریزانانەی گرێبەستی خەیاڵی چینیەکانیان رەتکردۆتەوە
تۆتی له نێو سهرجهم یاریزانانی جیهان به پادشای پهیمان و خۆشهویستی ناسراوه

زۆرن ئەو یاریزانانەی بە پارەیەکی زۆر ئەو خۆشەویستیەی لە دڵی ھەوادارانیاندا درووستبووە دەیڕوخێنن، بە سامانێکی زۆر دەستبەرداری ھەموو شتێک دەبن و دڵی خۆشەویستەکانی خۆیان دەڕەنجێنن، بەڵام ھەشیانە بۆ سامانێکی زۆر چۆک دانادا، بهرامبهر هیچ پارهیهك دڵی خۆشەویستەکانی خۆیان ناڕەنجێنن و پارەی خەیاڵی یانەکان رەتدەکهنهوه.
پادشای پەیمان و خۆشەویستی لە فرانچێسکۆ تۆتی یاریزانی رۆمای ئیتاڵیاوە سهرههڵدهدات، له دوای ئهویش چهندان ئهستێرهی دیكه ههیه كه گرێبەستی گەورەی چینیەکانیان رەتکردۆتەوە كه لهم راپۆرتهی خوارهوه خراوهتهڕوو.

1ـ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، چینیەکان گرێبەستێکی 257 ملیۆن پاوەندیان پێکەشکرد, لەگەڵ مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن پاوەند، بەڵام ئەستێرەکەی ریا مەدرید لە رێگای خۆرخی مێندێزی بریکاریەوە رەتیکردەوە بچێتە خولی چینی، لەگەڵ مێرێنگێ بەردەوام بوو تا توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا بباتەوە و بووە گۆڵکهری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپاش.

2ـ واین ڕۆنی، لە ھەفتەیەکدا بڕی ٧٥٠ ھەزار پاوەندی پێشكهش كرا، لە پێناو سەرنجڕاکێشانی ئەو ئەستێرەیە، بەتایبەت دوای فهرامۆشكردنی خۆزی مۆرینھۆی راھێنەری مان یونایتد بە کوڕە ئاڵتوونیەکە، کەچی رۆنی گرێبەستی چینیەکانی لە ھاوینی ڕابردوو رەتکردەوە و بهرادهوامبوونی لهگهڵ شهیتانه سوورهكان ههڵبژارد، بهمهش ههموو شتێك بهخێر بۆ (رۆنی) شكایهوه، كاتێك ناسناوی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلیزی و ناسناوی خولی یۆرۆپالیگی لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان بردەوە.

3- کەریم بێنزیما، یانەی تیانجێن کوانجێنی چینی, گرێبەستێکی بە بڕی ٢٤ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ھێرشبەرە فرەنسیەکە کرد، وەڵامی کەریم بۆ چینەیکان نەخێر بوو، لەگەڵ یانە پاشایەکە مایەوە و دوو ناسناوی مێژووی بەدەستھێنا، ئەوانیش چامپیۆنزلیگ و لالیگای ئیسپانی بوون، لە ٤٨ یاریی ١٩ گۆڵی تۆمارکرد.

4- رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، وەرزی رابردوو چینیەکان گرێبەستێکی ٣٤ ملیۆن پاوەندیان پێشکەشی ھێرشبەرە پۆڵهنداییەکە کرد، بەڵام بە ھەموو شانازیەکەوە یاریکردنی لە خولی چینی رەتکردەوە، لەگەڵ باڤاریەکان مایەوە توانی ناسناوی بۆندزلیگای ئەڵمانی بباتەوە و ٤٧ گۆڵیش تۆمار بکات.
.jpg)
5- زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ، دوای ئەوەی بڕیاری جێھێشتنی یانەی پاریس سانجێرمانی دا، یەکێک لە یانە چینیەکان بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ھێرشبەر سویدیەکە کرد، بەڵام ئەم گرێبەستەی رەتکردەوە و ڕوویکردە مانچێستەر یونایتد و لەگەڵ سوورپۆشەکانی مانچێستەر ناسناوی قەڵغانی خێرخوازی و جامی یانە پیشەگەرکان و ناسناوی یۆرۆپالیگی بردەوە لە ٤٦ یاریی ٢٨ گۆڵی تۆمارکرد.