دوای ئاوابوونی خۆری ڕه‌شی داعش، یانه‌ی موسڵ راگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه
داوا له وه‌رزشكاران و لاوانی سنووره‌كه‌ی ده‌كات په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن
له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆری ڕه‌شی داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، وه‌رزشكارانی ئه‌و سنووره له هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی یانه‌كان و زیندووكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزشی ئه‌و شاره‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی وه‌رزشی موسڵ راگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و كه تێیدا ئاگاداری یاریزانان و وه‌رزشكارانی سنووری شاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی موسڵ بكه‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی موسڵ دا هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی یاریكردن له ریزه‌كانی یانه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن رۆژی پێنجشه‌ممه 10/8ـی ئه‌مساڵ سه‌ردانی ناوچه‌ی (نه‌بی یوونس) بكه‌ن تا تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت.
یانه‌ی موسڵ له راگه‌یاندراوه‌كه نووسیویانه گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزش به واتای زیندووكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ دێت.
یانه‌ی موسڵ، بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی یانه‌كه داوای یارمه‌تی و پشتگیری هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له 2014 شاری موسڵ له لایه‌ن ریكخراوی تیرورستی داعش داگیر كرا، سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی ئه‌م سنووره په‌كخرا، له نێویاندا یاریگه و ژێرخانی وه‌رزشی ئه‌و شاره‌ش وێران كرا.
