ريال مه‌دريد يه‌كه‌مين گرێبه‌ستی ئه‌م هاوينه‌ى ئه‌نجامدا
ئه‌و ياريزانه‌ی گواسته‌وه كه وه‌رزى رابردوو گۆڵى له بارسێلۆنا كرد
K24 ـ مه‌درید
ریال مه‌درید به فه‌رمی گرێبه‌ستی تیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری لاوی فڕه‌نسی یه‌كلاكرده‌وه و یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی ئه‌نجام دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5 ته‌مووزی 2017، ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دراوسێی بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ راگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا بكرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 26 ملیۆن یۆرۆ.
وابڕیاریشه ئه‌م یاریزانه ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران بكرێت.
تیۆ هێرناندێز، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس كرد، یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی لالیگا له بارسێلۆنا تۆمار كرد.