بارسێلۆنا 5 كێشهی گهورهی له پێكهاتهكهیدا ههیه
بارسێلۆنا سهرجهم ههوڵهكانی بۆ چارهكردنی كێشهكانی شكستی هێناوه
یانەی بارسێلۆنا وەرزی رابردوو لە چەند ھێڵێکدا کەموکوڕی ھەبوو، بهمهش لالیگای بۆ بەرژوەندی یانەی ریال مەدرید لەدەست دا و، لە قۆناغی چارەکی کۆتایشدا لە چامپیونزلیگ لەسەر دەستی یانەی یوڤێنتووس چووە دەرەوە.
بۆیە ئەمساڵ پێش دەستپێکردنی خولەکان، پێویستە یانەی بارسێلۆنا گۆڕانکاری لەھەندێ ھیڵ بکات و پێویستی بە یاریزانی تازە دەبێت.
ئەو 5 ھێڵەی کە یانەی بارسا پێویستە گۆڕنکاری لێ بکات و یاریزانی تازە دەستبخات:
1ـ بەرگری راست:
یانەی بارسێلۆنا زۆر بە ئاسانی بۆ یانەی یوڤێنتووس دەستبەرداری دانی ئالڤێسی بەرازیلی بوو، کە ئەمەیش یەکێک بوو لە ھەڵە زەقەکانی دەستەی کارگێڕی، چونکە ھیچ یاریزانێک نەیتوانی شوێنی ئەو یاریزانە بگرێتەوە، راستە بارسێلۆنا پشتی بە سێرجیۆ رۆبێرتۆ بەست، بەڵام ئەو یاریزانەیش ئاستی ناگاتە ئاستی ئالڤێس، بۆیە گرفتی یانەکە لە وەرزی رابردوو لەم ھێڵە بوو، راگەیاندنەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، دۆزینەوەی یاریزانێکی ھاوشێوەی ئالڤێس لە میرکاتۆی ھاوینە لە کارە سەرەتاییەکانی یانەی بارسێلۆنا دەبێت.
یانهی بارسێلۆنا بۆ چارهكردنی ئهم هێڵه زۆرترین ههوڵی بۆ گواستنهوهی هیكتۆر بێلێرینی بهرگریكاری ئارسێناڵدا، بهڵام له گواستنهوهی سهركهوتوو نهبووه.
2ـ دڵی بەرگری:
ھێڵێکی تر کە پێویستە یانەی بارسێلۆنا چاکسازی تێدا بکات و بەھێزی بکات، دڵی بەرگرییە، راستە بارسێلۆنا 5 یاریزانی دڵی بەرگری ھەیە کە بریتین لە (جیرارد پیکێ، ماسکیرانۆ، سامویل ئومتیتی، تۆماس ڤیرمایلین و مارلۆس سانتۆس) بەڵام جگە لە پیکێ و ماسکیرانۆ ئەوانی تر جێگای ئەوە نین لە ھەموو یارییەکاندا پشتیان پێ ببەسترێت، بە چاوخشاندنەوە بە ئەنجامەکانی وەرزی رابردوو، بۆمان روون دەبێتەوە زۆربەی ھەڵەکان و ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە ئەستۆی ھێڵی بەرگری بووە و خاڵی لاوازی بارسێلۆنا لە زۆربەی یارییەکاندا لەو شوێنە بووە، بۆیە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ڤالڤێردی تازەراھێنەری یانەکە پێویستە چاوێک بەم ھێڵە بخشێنێتەوە.
3ـ ھێڵی ناوەراست:
ئەگەر چاو بە ئەنجامەکانی ھەردوو یاری ھاتن و چوونی ھەردوو یاری بەرامبەر پاریس سان جێرمان و یوڤێنتووس بخشێنینەوە، بە روونی دیارە کە لە ئەستۆی ھێڵی ناوەراست بووە، وەرزی رابردوو ھێڵی ناوەراست، خراپترین ھێڵی یانەی بارسێلۆنا بووە، بەھێزی ھێڵی ناوەراست لە ساڵانی رابردوو ھۆکارگەڵێک بوون بۆ بردنەوەی ناسناوەکان، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوو ئەو ھێڵە داتەپیوە و پێویستی بە گۆرانکاری و یاریزانی تازە ھەیە، راستە لە ناوەراست سێرجیۆ بۆسکێتس و ئەندرێس ئینستای ھەیە، بەڵام ئەم دووانە لە چاو ساڵانی رابردوو ئاستیان دابەزیوە و ناتوانن ئەرکی بەرگری بکەن، بارسێلۆنا بۆ باشترکردنی ھێڵی ناوەراست بۆندی لەگەڵ ئەندریە گۆمێز و دینیس سوارێز کرد، بەڵام ئەم دووانە نەبوونە جێی متمانەی ئینریکی و بەردەوام لە یەدەگ بوون، ئەگەرچی گۆمێز ھەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام بووە مایەی گاڵتەجاڕی ھاندەران.
ههڵكشانی تهمهنی ئهندرێس ئینیستا و نزیک بوونەوە لە وازھێنانی یەکجارەکی و دابەزینی ئاستی راکیتیچ و بۆسکێتس لێدانێکی کوشندە بوو بۆ تیکی تاکا، لە ھەردوو باردا بارسێلۆنا پێویستی بە چەند یاریزانێکە بۆ دوو مەبەست، یەکەم پچڕاندنی ھێرشی تیپی بەرامبەر، دووەم رەخساندنی دەرفەت و ئەسێست بۆ ھێرشبەرەکان.
4ـ ھێرشبەر
وەرزی رابردوو لویس سوارێز لە ھەموو پێشبڕکێیەکاندا ٣٧ گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ ٢٠ ئەسێست، پرسیارەکە ئەوەیە یانەی بارسێلۆنا بۆچی پێویستی بە ھێرشبەر ھەیە؟
یەکەم: لەبەر ئەوەی ناوبراو لە ھەموو یارییەکاندا ئاستی وەکو پێویست نەبوو، نەیدەتوانی بەبەردەوامی گۆڵ تۆمار بکات، لەھەندێ یاریشدا متمانەی گۆڵکردنی لە دەست دابوو، ھەروەھا چەندین دەرفەتی زۆر ئاسانی لەدەست داوە کە رەنگە گۆڵی تۆمار بکردایە، لالیگا بۆ بارسێلۆنا دەبوو، جگە لەمانە دوای ٧ مانگی تر تەمەنی دەبێتە ٣١ ساڵ، رەنگە لەو کاتەدا توانای گۆڵکردنی لاواز ببێت، بۆیە بارسێلۆنا پێویستی بە ھێرشبەرێکی گەنج ھەیە.
دووەم: بارسێلۆنا سوودی لە پاکۆ ئەلکاسێر نەبینی وەک ھێرشبەری چوارەم، ئەو یاریزانە لە ٢٨ یاریدا ٨ گۆڵی تۆمار کرد، ئەمەیش بۆ ھێرشبەرێکی وەک ئەلکاسێر زۆر کەمە کە وەرزی پێشوو یەکێک بوو لە باشترین گۆڵکارەکانی لالیگا، بۆیە یانەی بارسا نیازی ھەیە بە گەڕاندنەوەی جیرارد دیۆلۆفیۆ ئەو گرفتە چارەسەر بکات.
5- باڵی ڕاست
رەنگە خوێنەر پرسیاری ئەوە بکات، یانەی بارسێلۆنا کە لە باڵی راست یاریزانێکی وەک مێسی ھەیە چ پێویست دەکات بۆند لەگەڵ یاریزانێکی تر بکات؟ بەڵام لە ھەموو وەرزێکدا لیۆ لە خولی ئیسپانیا و جامی شا و چامپیونز لیگ نزیکەی ٦٥ یاری ئەنجام دەدات، ئەمەیش فشاری زۆر دەخاتە سەر ئەو یاریزانە لە ڕووی توانای جەستەیی، بەتایبەتی کە ئەو ئەستێرەیە سنووری ٣٠ ساڵی تێپەڕ کرد، بۆیە بارسا لەم ھێڵی پێویستی بە یاریزانێکی گەنج ھەیە بۆ یارمەتی دانی بەرگری راست و ناوەراست و ھێرشبردن، بە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی لاو، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی شوێنی یاریکردنی مێسی بۆ پشتی ھێرشبەران یاخود ھێرشبەری یەکەم بگۆڕێت.
مەسعوود حەسەن