له گه‌رمای تاقه‌ت پرووكێن بيزارى؟ به‌م رێگایانه خۆت فێنك بكه‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ، تاقه‌ت پرووكێنه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی وه‌رس كردووه، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و شه‌پۆله گه‌رمایه، ده‌توانی به‌م حه‌وت رێگه‌یه‌ی خواره‌وه خۆت فێنك بكه‌یه‌وه.
- سه‌رچه‌فی خه‌وه‌كه‌ت، بخه ناو كیسێك و بیخه ناو سه‌لاجه، تا چه‌ند خووله‌كێك به ته‌واوی فێنك ده‌بێت، ئینجا له‌سه‌ری بخه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له گه‌رما دوور ده‌بی و فێنك ده‌بیه‌وه.
- هه‌وڵبده له نهۆمی یه‌كه‌می ماڵ، یاخود له‌سه‌ر زه‌وی بخه‌وی، نه‌ك نهۆمی دووه‌م و سه‌ره‌وه، چونكه هه‌وای گه‌رم سووكه و به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌وای سارد و فێنك قورسه و ده‌نیشێت.
- ده‌توانی به‌فر له‌به‌رده‌م پانكه‌ی زه‌مینی دابنێی یاخود له دواوه‌ی، هه‌وایه‌كی فێنكتری ده‌بێت.
- هه‌موو گڵۆپێك، یاخود سه‌رچاوه‌یه‌كی رووناكی، رێژه‌یه‌كی دیاریكراو گه‌رمی ده‌رده‌دات، ده‌توانی بیكوژێنیته‌وه.
- په‌رده‌ی په‌نجه‌ره ته‌ڕ بكرێت، بیرۆكه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ فێنك بوونه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه روو له با بێت، به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی هاوین، كه بایه‌كی گه‌رم هه‌ڵده‌كات.
- خۆشووشتن به ئاوی سارد، له جیاتی به كارهێنانی ئاوی گه‌رم یا شله‌تێن، بۆ ته‌ندرووستی جه‌سته‌ش باشه و پێستی مرۆڤ له چرچ بوون ده‌پارێزێت.
- بۆ ساردبوونی بوتڵی خواردنه‌وه، كاغه‌زێك ته‌ڕ بكه و له ده‌وری شووشه، یاخود بوتڵی خواردنه‌وه‌كه‌ی ببێچته ئینجا بیخه سه‌لاجه‌وه، زووتر سارد ده‌بێت.