ڤیدیۆ.. چه‌ند كه‌سێك هاووڵاتییه‌ك ده‌ڕفێنن
دیارده‌ی رفاندن و كوشتن له عێراق زیادیكردووه
K24 - هه‌ولێر:
رفاندن و بێ سه‌روشوێنكردنی هاووڵاتیان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و ناوچه و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته زیاد بووه‌و له دوایین كرده‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌دا رفاندن و كوشتنی گه‌نجێكی هونه‌رمه‌ندی عێراقی بوو به ناوی "كه‌ڕاڕ نوشی" و رووخسار و ستایله جیاوازه‌كه‌ی سه‌ره‌نجام ئه‌وی دووچاری كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی بانده نادیاره‌كان كرد و كوشتیان.
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌كی نوێ كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له عیراق به فراوانی بڵاوبووه‌ته‌وه، له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، دیارده‌ی رفاندن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و له ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند كه‌سێك هاووڵاتییه‌ك ده‌ڕفێنن.
پێشتر میدیا بیانییه‌كان له راپۆرته‌كانیاندا ده‌رباره‌ی زیادبوونی دیارده‌ی رفاندن له عێراق بڵاویانكردووهوه كه" به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی خه‌ڵك ده‌ڕفێنن سه‌ر به گرووپ و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقن یان سه‌ر به میلیشیا چه‌كداره‌كان و مهرجهعیاته شیعییه‌كانن، كه‌س ناتوانێت رێگه‌یان لێبگرێت چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی له بازگه‌كاندا ده‌بێت چاودێری بكه‌ن، خۆیان به‌شێكن له‌و گرووپ و حزبانه‌ی ده‌سته و چه‌ته‌كانی رفاندنی هاووڵاتیان له ناویاندا خۆیان حه‌شارداوه.