كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و ئاشكرای كردووە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دادەبەزێت، بەپێی راپۆرتی كەشناسی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 پلە دەبێت و لە سلێمانی و دھۆك 43 پلەی سەدی دەبێت، لە كەركووكیش 47 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی پلەكانی گەرما زیاتر دادەبزێت و لە ھەولێر بەرزترین پلە گەرما 43 دەبێت و لە ھەریەك لە پارێزگاكانی دھۆك و سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی دەگاتە 42 لە كەركووك 46 پلەی سەدی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی