"سیخوڕه‌كانی هه‌واڵگریی له میحرابی خه‌لافه‌تدا بوون"
ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق سیخوڕه‌كانی گه‌یاندووه‌ته ناو دڵی داعش و به‌و هۆیه‌وه زیانی گه‌وره‌یان له داعش داوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی 24 كه له شاری لۆزان به زمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌رده‌چێت، بابه‌تێكی له ژێر ناوی " سیخوڕه‌كانی ناو ریزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن په‌یامنێرێكی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ناوی "سوفی لی مۆڤ" له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئاماده‌یكردووه‌و شایه‌تی و راستی ده‌رباره‌ی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك سیخوڕی هه‌واڵگریی عێراق چوونه‌ته ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه ئاشكرا كردووه و نووسیوویه‌تی " هه‌واڵگری عێراق پێشترسه‌ركه‌وتوو بووه له چاندنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له ناو ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعشدا".
رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نێردراون یان خزێنراونه‌ته له ناو ریزه‌كانی داعشدا نووسیوویه‌تی " ئه‌وانه ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقی بوون، یان به‌عسییه كۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت هاووڵاتی ئاسایی بوون، به‌ڵام سیخوڕی ناوخۆیی بوون و ده‌وڵه‌تی عێراقی له رێزه‌كانی داعشدا چاندوونی و له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا له مووسڵ و ده‌وروبه‌ری توانیوویانه رۆڵ بگێڕن و كاریگه‌ریی بنوێنن".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به مه‌ترسیداریی ئه‌و كاره هه‌واڵگرییه داوه و ده‌ڵێت" هه‌ندێك له‌و سیخوڕانه گه‌یشتوونه‌ته ریزی سه‌ركرده پێشكه‌وتووكانی داعش و كاره‌كه‌یان ئاسان بووه".
عه‌بدوڵڵا مه‌حمود ( كه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی یان نا) خه‌ڵكی ره‌سه‌نی مووسڵه و ته‌مه‌نی 38 ساڵانه و خاوه‌ن جه‌سته و باڵایه‌كی به‌رزه و به‌هێزه و درێژییه‌كه‌ی زیاتره له مه‌ترێك و هه‌شتا سانتیمه‌تر و ماسولكه‌كانی قۆڵی ده‌رپه‌ڕیوون و ئه‌و وێنانه‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه هیچ گومانێكت ناهێڵن كه ئه‌و یه‌كێكه له چه‌كداره‌كانی داعش".
به‌ڵام له راستیدا سیخوڕی هه‌واڵگری عێراق بووه‌و پێشتریش یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی سه‌دام حسێن، دوای هه‌فته‌یه‌ك له كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی به ده‌ستی داعش له ساڵی 2014 دا، له به‌غداوه ته‌له‌فۆن بۆ عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن بچێته ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه و به‌ڵام به هه‌ر نرخێك هه‌یه ئامێری مۆبایله‌كه‌ی بپارێزێت".
لێره‌وه گه‌شته سه‌خته‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ده‌ستپێكردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی داعشه‌وه متمانه‌ی پێبكرێت، چووه زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ریكخراوی قاعیده راده‌ستكردوون كه له ناوچه‌كه‌دا ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی داعش ده‌یانویست ده‌ستگیریان بكه‌ن"، به‌هۆی ئه‌و كاره‌یشییه‌وه عه‌بدوڵڵای سیخوڕ خۆی خزاندووه‌ته ناو نووسینگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی داعش كه چه‌كدارێكی توونسی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ئه‌و نووسینگه‌یه زانیاری له‌سه‌ر هاووڵاتیان و چه‌كداره مه‌یدانییه‌كان ده‌ستده‌كه‌وت و كۆیان ده‌كردنه‌وه.
چیرۆكێكی دیكه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌واڵگریی عێراقی به شێوه‌یه‌كی باش توانیوویانه تووڕه‌یی خه‌ڵكی مووسڵ له چه‌كدارانی داعش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه‌و به‌كاریبهێنن و بیانكه‌ن به گژی چه‌كدارانی داعشدا.
ئه‌وه دۆخی ره‌حیم عه‌بدوڵڵا سه‌عد بووه، ئه‌و ته‌مه‌نی 36 ساڵانه ودوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش برا پۆلیسه‌كه‌یان له سێداره‌داوه، ژیانی به ته‌واوه‌تی تێكچووه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ره‌حیم ده‌ڵێت " ئه‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش ناچاریان كردم له مه‌یدانێكی گشتی و قه‌ره‌باڵغیدا ئاماده‌ی پرۆسه‌ی له سیداره‌دانی براكه‌م ببم، كه‌سێك لێم نزیك بوویه‌وه‌و گووتی " ئێمه دژی ئه‌و دڕندانه ده‌جه‌نگین، ئه‌و ته‌له‌فۆنه وه‌رگره‌و سبه‌ینێ له كاتژمێر 6:00 به‌یانی بیكه‌ره‌وه‌و پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " له راستیدا ئه‌فسه‌ریكی هه‌واڵگریی عێراقی بوو، دوای كرد بچمه ریزه‌كانی رێكخراوی داعشه‌وه و له ناو خۆیاندا دژیان بكه‌وێنه شه‌ڕ، به‌هۆی تووڕه‌یم و گه‌ڕان به دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی براكه‌مدا، زۆر دڵم به‌و پێشنیازه خۆش‌بوو، بۆیه ئه‌و ئه‌ركه پڕ مه‌ترسییه‌م قبوڵكرد".
سه‌ره‌ڕای سه‌ختی خۆخزاندنه ناو گرووپه توندڕه‌وه‌كه و جێگیربوون له ناویاندا، به‌ڵام به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه " زانیاریی هه‌ستیار و ستراتیژی كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و سیخوڕانه و عه‌بدوڵڵا مه‌حمود و ره‌حیم عه‌بدوڵڵا سه‌عد، زانیاری وایان ده‌ستكه‌وتووه كه به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر گه‌وره له چه‌كدارانی یداعش دراوه.
ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه نموونه‌ی یه‌كێك له‌و كارنه‌ی ئاماژه‌پێداوه كه به‌هۆی زانیارییه‌كانی ره‌حیم عه‌بدوڵڵا سه‌عد بووه‌و كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی داعش كه له ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و سه‌ركرده و چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه پێكهاتبوون، كراونه‌ته ئامانجی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق و به‌هۆی ئه‌و سیخوڕه‌وه ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه‌و له ناویان بردوون".
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وكراوه كه ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراقی گوتوویانه" به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه‌وه له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا زیاتر له 60 سیخوڕمان له مووسڵ له ده‌ستداوه".
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه " ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌و سیخوڕانه‌وه پێیان گه‌یشتووه بووه‌ته هۆی كارئاسانی زۆر و 20% رزگاركردنی شاری مووسڵ بۆ ئه‌و زانیارییه گرنگانه ده‌گێڕنه‌وه و سه‌دان هێرشی داعش‌یش به‌هۆی ئه‌و زانیاریانه‌وه شكستی پێهێنراوه".