به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ، مێش و مه‌گه‌ز هێرشیان بۆ تێنسزانانی ویمبڵدۆن برد
تێنسزانه به‌شداربووه‌كانی ویمبڵدۆن ره‌خنه‌ی توند ده‌گرن
K24 ـ له‌نده‌ن
بەهۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌وای له‌نده‌ن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای له‌ناكاو و زۆربوونی رادەی شێ، مێش و مەگەز روویان لە یاریگاكانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویبڵدۆن لە لەندەن كرد و یاریزانه‌كانیان نیگه‌ران كردووه.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، له گه‌رمه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن، به دیاریكراوی له یاریی نێوان جۆویلفرێد تسۆنگای فره‌نسی سیمیۆنی بۆلیلی ئیتاڵیا كه به سه‌ركه‌وتنی تێنسزانه فره‌نساییه‌كه به 3 سێتی بێوه‌ڵام كۆتایی هات.
له یارییه‌كه‌دا مێشێكی زۆر به گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌دا فڕین و بڵاو بوونه‌وه و به ته‌واوه‌تی یاریزانه‌كانی نیگه‌ران كرد و ته‌نانه‌ت مێشێك كه‌وته نێو چاوی تسۆنگا و ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی توندیشی له لایه‌ن یاریزانه فره‌نساییه‌كه لێكه‌وته‌وه.
له یارییه‌كه‌ی نێوان سام كویری تێنسزانی ئه‌مێریكا و نیكۆلاسی تێنسزانی جۆرجیا هه‌مان حاڵه‌ت دووباره بووه‌وه، كه تێیدا تێنسزانه ئه‌مێریكاییه‌كه ره‌خنه‌ی له رێكخه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كرد.
دوایینجار كه مێش و مه‌گه‌ز هێرشیان بۆ یاریگه‌كانی تێنس له‌نده‌ن هێنا، له یارییه‌كه‌ی نێوان (ئالیز بیدینی) تێنسزانی بریتانی و جومه‌ر ده‌میری بۆسنه بوو، كه خه‌ریك بوو یارییه‌كه په‌كبخرێت.


