دوو منداڵ بە راوە مار ھاوكاری خێزانەكەیان دەكەن
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو منداڵی ئاسایی، رۆژانە سەرقاڵی راوكردنی مارن، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە ئەو دوو منداڵە بۆ ھاوكاریكردنی خێزانەكەیان لە دابین كردنی بژێوی ژیانیان راوە مار دەكەن.
وەك لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت ئەو دوو منداڵە شارەزایی زۆریان ھەیە لە راوە مار، ئەو كونە مار دەدۆزنەوە و مار لە كونەكان دەھێنەدەرەوە.