ریال مه‌درید سبه‌ی به فه‌رمی ڤایخۆ به میدیاكان ده‌ناسێنێت
K24 ـ مه‌درید
ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كه سبه‌ی هه‌ینی خیسێس ڤایخۆ به میدیاكان ده‌ناسێنێت و پێشكه‌شی هانده‌رانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر دووی پاش نیوه‌رۆ ڤایخۆ به میدیاكان ده‌ناسێنرێت.
پێگه‌ی ریال مه‌درید نوسیویه‌تی، دوای ناسناندنی ڤایخۆ، ئه‌و یاریزانه بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید ده‌چێته یاریگای سانتیاكۆ بێرنابیۆ و پاشان به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌كات.
خیسێس ڤایخۆی 20 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌یشته فایناڵی جامی یۆرۆی لاوان، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به ئێنتراخت فرانكفۆرته‌وه كرد، ئه‌م وه‌رزه ریال مه‌درید گه‌ڕاندییه‌وه ریزه‌كانی.