هۆكاره‌كانی كوشتنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ئاشكرا ده‌بێ
سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا 5 ئامانجی له رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هیلاری كلینتن كانديدى شكستخواردووی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه كۆتایی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردنه‌وه، نهێنی زۆریان ئاشكرا كردووه.
له‌و نامه‌نانه‌دا زانیاری له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی هه‌وڵدانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی بۆ رووخاندن و كوشتنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی تێدایه.
گۆڤاری "فۆرین پۆڵه‌سی" بڵاویكردووه‌ته‌وه یه‌كێك له‌و نامانه هه‌وڵه‌كانی "نیكۆلا ساركۆزی" سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسای ئاشكراكردووه كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌تی هیرشكردنه سه‌ر لیبیایان كردووه و له‌وهه‌ڵمه‌ته‌شدا 5 ئامانجی هه‌بووه.
ئه‌وانیش ده‌سگرتن به‌سه‌ر نه‌وتی لیبیا و ده‌سته‌به‌ركردنی مانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی و كاریگه‌ری فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌كه‌دا و داپۆشینی ناوبانگی خراپی ساركۆزی له ناو خۆی وڵات و رێگه‌گرتن له گه‌شه‌ی كاریگه‌ری و قه‌ڵه‌مڕه‌وی قه‌زافی له‌و وڵاته ئه‌فریقیانه‌ی به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كه‌ن.
له نامه‌كه‌دا باسی شیكارییه‌ك ده‌كات كه ده‌رباره‌ی یه‌ده‌گه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی قه‌زافی له زێڕ و زیو هه‌یانبووه، چونكه (143 ته‌ن زێڕ و هه‌مان بڕ زیوی له بارته‌قای دراوی فه‌ڕه‌نسیدا داناوه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه قه‌زافی به نیاز بووه دراوێكی ئه‌فریقی درووست بكات كه پشت به دیناری زێری لیبی ببه‌ستێت".
ئه‌و دراوه‌شی نیازی درووستكردنی هه‌بووه بۆ جێگره‌وه‌ی فرانكی فه‌ڕه‌سی بووه له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاته ئه‌فریقیانه‌ی به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كه‌ن.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی پلانه‌كانی قه‌زافییان بۆ ئاشكرا بووه ده‌یه‌وێت دیناری زێڕی لیبی درووست بكات، بڕیاریانداوه هه‌ڵمه‌ته‌كه له دژی ده‌ستپێبكه‌ن.