به ڤیدیۆ.. داهێنانی نوێیه‌كه‌ی ئیسرائیل ببینه
ئاوی سوێری ده‌ریا ده‌گۆڕێت بۆ ئاوی سازگار
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ناریندرا مۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر ده‌ریا، دوایین داهێنانه‌كانی ئیسرائیلیان نمایشكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی "ئیسرائیل به عه‌ره‌بی ده‌دوێ" بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران، ئامێرێكی نوێ تاقیده‌كه‌نه‌وه كه تایبه‌ته به گۆڕینی ئاوی سوێری ده‌ریا، بۆ ئاوێكی سازگار.
ئامێره‌كه به‌هۆی چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی ته‌كنیكی و میكانیكی ئاوی سوێری ده‌ریا ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت قایمكراوه و توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
له ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوودا، ناریندرا مۆدی، یه‌كه‌م سه‌رۆكی وه‌زیرانی هیندستانه سه‌ردانی ئیسرائیل بكات، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئیسرائیل به فه‌رمی رایگه‌یاند، ماوه‌ی 70 ساڵه چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانن، هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییان به‌رده‌وام هه‌بووه و هیچ كات په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته گرژی و ئاڵۆزی تێنه‌كه‌وتووه.