ته‌مه‌نی 61 ساڵه و هێشتا به شاجوان وه‌سف ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
لیو زیاوكینچ، خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی چینی، كه له هه‌مانكاتدا، سه‌رقاڵی كاری بازرگانییه، ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 61 ساڵ، به‌ڵام به هۆی جوانی و شۆخ و شهنگییهكهی، هێشتا وه‌ك شاجوانێك وه‌سف ده‌كرێت.
ئه‌و خانمه شۆخه له ساڵی 1955 له دایكبووه، هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌مه‌نی 61 ساڵه، به‌ڵام ته‌مه‌ن به رووخسارییه‌وه دیار نییه و هه‌ر له كچێكی 20 ساڵه ده‌چێت، له‌كاتێكدا كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 40 ساڵه.
ئه‌و شۆخه چینییه، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری ئه‌نجامدابێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه، به سرووشتی خۆی و وه‌رزش، توانیویه‌تی پاریزگاری له جوانییه‌كه‌ی بكات.
له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، له ساڵی 1999 ناوی له‌لیستی 50 ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهاندا هاتووه.

سه‌رچاوه: ذه نیوز