ناووكى ترێ شه‌ڕى نه‌خۆشييه سه‌خته‌كان ده‌كات
سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و پاككردنه‌وه‌ى سييه‌كان و پاراستنى جوانى پێست و دواخستنى پيرى.
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ده‌ريانخستووه، ناووكى ترێ سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و پاككردنه‌وه‌ى سييه‌كان و پاراستنى جوانى پێست و دواخستنى پيرى.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه ترێى سوور كاريگه‌رى زياتره له ترێى سپى و به‌وه‌ش به‌ناوبانگه كه دژى ئۆكسيد و ژه‌هراويبوونى جه‌سته‌يه و كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان و خوێنبه‌ر و خوێنهێنهرهكانى جه‌سته هه‌يه.
هه‌روه‌ها ناووكى ترێ ده‌ماره‌خانه له ژه‌هراويبوون و كۆبوونه‌وه‌ى كۆليسترۆڵ له ناو خوێن ده‌پارێزێت و هۆكارێكى باشه بۆ رێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و به رێژه‌ى له سه‌دا 7 فشارى خوێن داده‌به‌زێنێت و هاوكات رێگرى له گرژبوونى ده‌ماره‌كانى خوێن ده‌كات.
هه‌روه‌ها پارێزگارى له مێشكى مرۆڤ ده‌كات و دوورى ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشييه‌كانى په‌يوه‌ست به پيرى به تايبه‌تى له رووى پاراستنى يادگهى مرۆڤ.
سه‌باره‌ت به پێست، زانايان جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ناووكى ترێ ده‌بێته پارێزه‌رێكى كاراى پێست و له داخووران و پيربوون و مردنى خانه‌كانى ده‌يپارێزێت و به‌رده‌وام واده‌كات پێست به گه‌نجى بمێنێته‌وه و رێگرى له به‌سه‌رچوونى خانه‌كانى ده‌گرێت به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى بيۆفلافۆنۆيدات ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى پێست و ته‌نانه‌ت زوو چاكبوونهوهشى له كاتى به‌ركه‌وتنى زه‌بر و برينداربوونى.
به گشتى ناووكى ترێ ئه‌م سوودانه‌ى هه‌يه:
*پاراستنى جه‌سته له‌و زيانانهى به هۆى پيسبوونى هه‌واو جگه‌ره كێشانه‌وه تووشى مرۆڤ ده‌بن.
* پاككردنه‌وه‌ى خوێن.
* چاره‌سه‌ركردنى جيوب و هه‌وكردنى جومگه‌كان به‌و پێيه‌ى زۆر كاريگه‌ره له دژى هه‌وكردن.
*پاككردنه‌وه‌ى ريخۆڵه.
* رێگرتن له هه‌ڵوه‌رينى قژ.
* پارێزگارى له شێرپه‌نجه.
* رێگرتن له ده‌ركه‌وتنى نه‌خۆشييه‌كانى په‌يوه‌ست به چاو.
* پاككردنه‌وه‌ى سييه‌كان و رێگرتن له نه‌خۆشييه‌كانى هه‌ناسه‌دان.
*به‌هێزكردنى سيستمى به‌رگرى له‌ش.