ئه‌م خانمه عێراقییه یه‌ك پۆست له ئینستاگرامه‌كه‌ی به 18 هه‌زار دۆلار بڵاوده‌كاته‌وه
یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئیسنتاگرامهكانی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
هودا قه‌تتان، شاره‌زایه‌كی بواری ماكیاژه و خانمێكی عێراقییه، په‌یجه فه‌رمییه‌كه‌ی له ئینستاگرام، نزیكه‌ی 20.7 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهانی گرتووه له كاریگه‌رترین په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام.
به گوێره‌ی وێبسایتی Hopper HQ ئه‌م خانمه، په‌یجه‌كه‌ی له ئینستاگرام، 20.7 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ر پۆستێكی رێكلامی له په‌یجه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، 18 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ربگرێت.
له كاتێكدا ئه‌و خانمه ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌و په‌یجه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه و هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ نییه، به‌ڵام په‌یجه‌كه‌ی له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندی و كاریگه‌رییه‌وه، یه‌كه‌می جیهانه بۆ ساڵی 2017.
له‌سه‌ر ئاستی هونه‌رمه‌ندانیش، سیلینا گۆمێز له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهاندایه بۆ ساڵی 2017، له رووی گرانی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی رێكلامی، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر هه‌ر پۆستێك 550 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته، جیا له ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئینستاگرام ئێستا بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی بازرگانی و ئابووری و رێژه‌یه‌كی زۆری رێكلامی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مایك پێنده‌ر، دامه‌زرێنه‌ری وێبسایتی Hopper HQ، ده‌ڵێت: "ئینستاگرام بووه‌ته ئامرازێكی كاریگه‌ری ماركێتینگ و به بازاڕخستن بۆ ماركه بازرگانییه‌كان و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌یجه‌كانییان بۆ رێكلامكردن به‌كاردێنن".
هودا له شاری دوبه‌ی نیشته‌جێیه و شاره‌زای بواری ماكیاژه، ته‌نها رێنماییه‌كانی ماكیاژ و چۆنیه‌تی مێكئاپ بڵاوده‌كاته‌وه، به‌و هۆیه‌وه توانیویه‌تی فۆلۆوهرێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهان له په‌یجه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئه‌و پۆستانه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان رێكلامییه، گرانتر بێت و بگاته 18 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێك.
له ئێستاشدا هودا، توانیویه‌تی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ماكیاژ به‌ناوی "هودا بیوتی" دابمه‌زرێنێت و برژانگی ده‌ستكرد، سووراو، نینۆكی ده‌ستكرد به‌رهه‌مبهێنێت، كه له ئێستادا ههڕمێنێكی زۆرییان له بازاڕی ماكیاژ و جوانكاری ژناندا هه‌یه له ته‌واوی جیهان.
ریزبه‌ندی 10 كاریگهرتین په‌یجی ئینستاگرام به گوێره‌ی وێباستی Hopper HQ، به‌م شێوه‌یه‌یه بۆ ساڵی 2017.
1- هودا قه‌تتان، 20.7 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 18 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
2- كامیرۆن دالاس، 20.1 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 17 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
3- جین سیلتهر، 11.4 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 15 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
4- زویلا، 11.1 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 14 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
5- ناش گریر، 10.2 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 13 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
6- كیارا ڤیراجنی، 9.9 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 12 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
7- جۆلی سارینارا، 4.6 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 10 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
8- ئیمی سۆنگ، 4.6 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 9 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
9- دانیێل برنشتاین، 1.7 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 7 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
-
10- لیزا ئیسوین ، 1.3 ملیۆن فۆلۆوه‌ر، 6 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
ریزبه‌ندی 10 ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر ئینستاگرام بۆ ساڵی 2017.
1- سیلینا گۆمێز – 123 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 550 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
2- كیم كارداشیان – 101 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 500 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
3- كریستیانۆ رۆناڵدۆ – 105 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 400 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
4- كایلی جینه‌ر – 95.6 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 400 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
5- كینداڵ جینه‌ر – 82.1 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 370 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
6- كلۆی كارداشیان – 68.3 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 250 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
7- كۆرتنی كارداشیان – 58.1 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 250 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
8- كارا دیلیڤین– 40.4 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 150 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
9- جیجی حه‌دید – 34.9 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 120 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
10- لیبرۆن جه‌یسم – 34.5 ملیۆن فۆلۆوه‌ر – 120 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامی.
سه‌رچاوه: CNN