"سوپاس بۆ په‌یامنێرمان له شاری هامبۆرگه‌ری پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا"
بێژه‌رێك بووه‌ته گاڵته‌جاڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
بێژه‌رێكی كه‌ناڵی " الإخبارية" سعوودییه بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چونكه كاتێك له كۆتایی گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌یان له شاری "هامبۆرگی" ئه‌ڵمانیا كه لوتكه‌ی G20 تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌ڵێت " سوپاس بۆ په‌یامنێرمان له شاری "هامبۆرگه‌ری" پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
هۆكاری گاڵته‌پێكردن به بێژه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه‌یزانیوه شاری به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه نه‌ك هامبۆرگ، جگه له‌وه‌ش ناڵێت هامبۆرگ به‌ڵكو ناوی شاره‌كه‌ش به هه‌ڵه ده‌ڵێت و گوتوویه‌تی " هامبۆرگه‌ر".
شاری هامبۆرگ دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌ڵمانیایه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ چالاكییه‌كانی لوتكه‌ی G20 "بیست وڵاتی خاوه‌ن ئابووریی به‌هێز" له‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێت.
همبرجر .!؟ ?
— جابر بن ناصر المري (@JnAlMarri) ٧ يوليو، ٢٠١٧
.
ويريدون إغلاق #الجزيرة ? pic.twitter.com/hEWeBVm0zm