جێگری سكرتێری گشتی حدكا: ههلێكی مێژوویی لهبهردهم كوردایه بۆ سهربهخۆیی
"ھیچ شتێك نەكەنە بەربەست لەبەردەم پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان"
K24 - ھەولێر
حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە كوردستان24 رایگەیاند: "ھەلێكی مێژووی لەبەردەم كورد دایە تا سەربەخۆیی رابگەیەنێت، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیش باشترین بڕیارە، كە سەركردایەتی سیاسی كورد داویەتی".
شەرەفی گوتیشی: "داوا لە لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەین، ھیچ شتێك نەكەنە بەربەست لەوەی دوو دڵی نیشانبدات، لەبەردەم پرۆسەیەكی وا گەورە، بەڵكو ئەركی ھەموو لایەكە كار بۆ سەركەوتنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكەن".