یاریزانانی بلباو له پێناو هاوڕێیه‌كیان سه‌رجه‌میان قژیان تاشی
یاریزانانی ئاتڵێتیک بلباو وەکو هاوسۆزییەک بۆ یێرای ئالڤارێزی یاریزانی یانەکەیان کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبووە، هەموویان پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ قژیان تاشی بەو هەنگاوەیان پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوڕێیە نه‌خۆشه‌كه‌یان ده‌ربڕی.
یاریزانه‌كانی بلباو به تاشینی قژیان سووپرایزێكیان وه‌ك دڵنه‌واییه‌ك بۆ ئه‌لڤارێزی هاورێیان كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م ئازاره‌ی بیرچوویه‌وه كه ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێت.
یێرای ئالڤارێزی ناوه‌رستكاری ئیسپانی و یانه‌ی بلباو، به‌هۆی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، مانگێكه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ دانراوه به‌م هۆیه‌شه‌وه قژی رووتاوه‌ته‌وه، هاورێكانی له بلباو (یێرای)ـیان به‌ته‌نیا جێنه‌هیشت و په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه به‌ناوی هه‌موومان (یێرای)ـین، هه‌ر بۆیه خۆیان خسته به‌ر ده‌ستی سه‌رتاش و قژیان تاشی.
ئۆسكار دێ ماركۆس كه هاوڕێیه‌تی (یێرای)ـیه، گوتی ئه‌وان ناتوانن نه‌خۆشیه‌كه‌ی بنبڕ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانن خه‌مه‌كه له‌گه‌ڵ هاورێكه‌یان به‌ش بكه‌ن، یێرای ئالڤارێز ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ساڵی رابردووش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه وازی له‌یاركردن له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا هێنا، ئێستاش نه‌خۆشیه‌كه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه و چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرێت و بۆ له بیربردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه و ده‌ربڕینی وه‌فا خۆشه‌ویستی ئاهه‌نگیان گێراو (یێرا)ـیان دڵخۆش كرد.