چاره‌نووسی ئه‌كادیمیاكانی تۆپی پێی كوردستان نادیاره؟
K24 ـ هه‌ولێر
تا دێت ژماره‌ی ئه‌كادیمیاكانی تۆپی پێ له پێناو پێگه‌یاندنی یاریزانانان له سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان زیاتر ده‌بن، بەڵام تا ئێستا بەرھەمێکی ئەوتۆی بۆ وەرزشی کوردستان نەبووە، چونکە تەمەنی ئەکادیمیاکان كورته و كاتییه.
به گوێره‌ی كه‌سانی پسپۆر و نزیك له ئه‌كادیمیاكان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێ له هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه ده‌گوزه‌رێت زیاتر ئه‌كادیمیاكان له شێوه‌ی خولی هاوینه ده‌چن.
بێستون ئەکرەم، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای داڵکورد لە ھەولێر، له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه پێویستە تەمەنی ئەکادیمیا کورت و دیارکراو نەبێت، ده‌شڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمیاكان به‌رهه‌می هه‌بێته و ببێته سه‌رچاوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی یاریزانی به‌هره‌مه‌ند، پێویسته ته‌مه‌نی ئه‌كادیمیاكان درێژ بێت و نەک تەنیا بۆ وەرزی ھاوین بێت.
بیستون ئه‌كره‌م، یاریزانی پێشووی یانه‌ی بروسك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه تا ته‌مه‌نی ئه‌كادیمیاكان درێژتر نه‌بێت، ناكرێت چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی یاریزانی نوێ بین.
بێستون ئەکرەم له باره‌ی ئه‌كادیمیای داڵكورد له ماوه‌ی ئه‌م هاوینه به فه‌رمی له هه‌ولێری پایته‌خت كرایه‌وه، ئێمە رۆژانە لە یاریگای بروسک به شێوه‌یه‌كی زانستیانه ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی توانای جەستەی و ھونەری بۆ فێرخوازەکان ئەنجام دەدەین و ئامانجی سەرەکیشمان پێگەیاندنی یاریزانە بۆ داھاتووی کوردستان.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم