مانگی داهاتوو زۆرترین یاری ئاگرین به ڕێوه ده‌چێت
له گرینگ‌ترین یاریدا بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
مانگی داهاتوو جامی سووپه‌ری خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌چێت، له دیارترین یاریدا له‌سه‌ر ناسناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
جگه له جامی سووپه‌ری فره‌نسا نه‌بێت كه بڕیاره 29ـی ئه‌م مانگ له نێوان مۆناكۆ و پاریس سانجێرمان به‌ڕێوه بچێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی جامی سووپه‌ری وڵاتانی، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئینگلاند و ئیتاڵیا له مانگی داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌كرێن.
جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا (5/8/201)
(بایرن میونشن ـ بوروسیا دۆرتمۆند)
جامی سووپه‌ری ئینگلاند (6/5/2019)
(ئارسێناڵ ـ چێڵسی)
جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا (8/8/2017)
(ریال مه‌درید ـ مانچێسته‌ر یونایتد)
جامی سووپه‌ری ئیسپانیا (11 و 14/8/2017)
ریال مه‌درید ـ بارسێلۆنا (به‌شێوه‌ی چوون و هاتن)
جامی سووپه‌ری ئیتاڵیا (13/8/2017)
یوڤێنتۆس ـ لازیۆ
سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ك یاری به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نیا جامی سووپه‌ری ئیسپانیا نه‌بێت كه به‌شێوه‌ی چوون و هاتن ده‌كرێت.
له دوای ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا، وه‌رزی نوێی خوله‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له 5/8/2017 یه‌كه‌مین گه‌ڕی لیگ وه‌نی فره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له 12/8/2019 یه‌كه‌مین گه‌ری پرێمه‌رلیگ ده‌ستپێده‌كات.
له 18/8/2017 شه‌مه‌نده‌فه‌ری لالیگای ئیسپانیا و بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێته ڕێ.
له 20/8/2017 یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌كرێت.