وهرزشوانانی كوردستان نایانهوێت چیتر دهستكهوتهكانیان لهژێر ئاڵای عێراق بێت
وهرزشوانانی كوردستان لهژێر ئاڵای عێراق چهندان ناسناوی گهورهیان بۆ بۆ ههڵبژاردهی عێراق بردۆتهوه، ئهوان له راپۆرتێكی مهیدانی كوردستان24ـدا هیوای ئهوه دهخوازن له داهاتوودا نوێنهرایهتی ههڵبژاردهی كوردستان بكهن.
هاوبیر عەبدوڵڵا ١٤ ساڵە پاڵهوانی كوردی کیک بۆکسێنە و ٧ مێدالیای زێڕی بەدەستهێناوە، بەڵام زۆربەی مێدالیاکانی لە ژێر ئاڵای عێراق بووە و ئەم کوردستارە هیوادارە رۆژێک بێت لەبری عێراق، مێدالیاکانی بۆ کوردستان هەژمار بکرێن.
سەیفەدین فەتاحیش کوردستارێکی دیکەیە و حەسرەت بۆ هەژمارکردنی دەستکەوتەکانی بۆ عێراق دەکێشێت و ئەم یاریزانەی تۆپی سەر مێزیش لە کاروانی وەرزشی خۆی ٦ مێدالیای بڕۆنزی بەدەستهێناوە، بەبێ ئەوەی وەکو یاریزانێکی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵەوانیەتییە جیهانییەکان بکات.
سۆزی دڵشادی بایسکلسواری كوردی ههڵبژاردهی عێراق، لە سەرجەم ئەو پاڵەوانیەتیە ئاسیایی و جیهانیانەی بەشداریی کردووە، لەلایەن رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکان و فیدراسیۆنی بایسکلسوارانی عێراقەوە ئاگادارکراتەوە نابێت ئاڵای کوردستان بەرز بکاتەوە، بۆیە سۆزی ئاواتەخوازە رۆژێک بێت کوردستان ببێتە وڵات و لەبری هەڵبژاردەی عێراق نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی کوردستان بکات.
یاریزانانی کوردستان لەسەر ئاستی یارییە تاکییەکان هەمیشە لە پاڵەوانیەتییە عەرەبی و ئاسیایی و جیهانییەکان مێدالیایان بەدەستهێناوە، بەڵام تاکو ئێستا بەهۆی سەربەخۆیی نەبوون و بێ وڵاتی ناتوانن بەناوی هەڵبژاردەی کوردستانەوە بەشداریی پاڵەوانیەتییەکان بکەن.