میلانیا تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌ی G20 له ته‌نیشت پوتین نانی ئێواره‌ی خوارد
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت تره‌مپ نه‌بووه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان
K24 - هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێر و نیوی، نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا رووسه‌كه‌ی، ڤلادیمێر پوتین، به‌ڵام دواجار میلانیای هاوسه‌ری تره‌مپ، نانی ئێواره‌ی له ته‌نیشت پوتین خوارد نه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتین چاوی به میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا كه‌وت و له میانی ئێواره خوانی كۆبوونه‌وه‌ی G20 له هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا، به یه‌كه‌وه نانی ئێواره‌یان خوارد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری دانیشتنی میلانیا له ته‌نیشت تره‌مپ بۆ ئێواره‌خوانه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند زمانێكی جیاوازی جیهان ده‌زانێت، یه‌كێك له‌وانه ئه‌ڵمانییه، كه پوتینیش ئه‌و زمانه به ره‌وانی ده‌زانێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، میلانیا له دایكبووی سلۆڤینیایه و تا راده‌یه‌ك له زمانی رووسی تێده‌گات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)