له ماوه‌ی 15 ساڵدا 200 هه‌زار منداڵ له ئه‌مریكا هاوسه‌رگیرییان كردووه
به‌شێكیان به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی دراون به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌یان به‌رامبه‌ر كردوون
K24 - هه‌ولیر:
ژماره‌یه‌كی شۆكهێنه‌ر و راستییه‌كی سه‌یر ئاشكرا بووه، به گوێره‌ی تازه‌ترین ئامار، له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زیاتر له 200 هه‌زار منداڵ هاوسه‌رگیرییان كردووه و زۆربه‌یان كچن.
به گوێره‌ی لیستێكی گرووپی Unchained At Last بۆ رێگه‌گرتن له زوو به شوودان، 3 له‌و منداڵانه‌ی به شوودراون ته‌مه‌نیان 10 ساڵان بووه‌و كوڕێكیش له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا هاوسه‌رگیریی كردووه‌و ئه‌و چواره‌ش به بچووكترین ژن و مێرده‌كان داده‌نرێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی بۆشایی یاساییه كه رێگه‌ی به منداڵه بێ سه‌رپه‌رشته‌كان داوه له بارودۆخی تایبه‌تدا هاوسه‌رگیریی بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له نێوان ساڵانی 2000 تا 2015 نزیكه‌ی 207468 منداڵ هاوسه‌رگیرییان كردووه، پێشبینی ده‌كریت ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان بكه‌ونه به‌رده‌ست، ژماره‌كه زۆر له‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه زیاتر بێت، چونكه تا ئێستا 10 ویلایه‌ت زانیارییه‌كانی خۆیان پێشكه‌شی ئه‌و گرووپه نه‌كردووه كه به‌ڵگه‌نامه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان 87% ئه‌و منداڵانه‌ی له نێوان ساڵانی 2000 تا 2015 هاوسه‌رگیرییان كردووه كچن و ته‌مه‌نی زۆربه‌یان له نێوان 16 بۆ 17 ساڵاندا بووه.
به گوێره‌ی یه‌كێك له‌و چیرۆكانه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له‌وانه ناچار بوون به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك "شری جۆنسۆن"ـی ته‌مه‌ن 11 ساڵان كه پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری و دوو گیان بووه لێی، پاشان هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا پێكراوه كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی كڵێسای گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان.