ژنه وه‌زيرێكى فه‌ره‌نسا ده‌بێته نووسه‌رى بوارى چێژى سێكسى
نووسه‌رى ژماره‌يه‌ك له‌و كتێبانه بێت كه به ناوى مارى مينيللى چاپكراوون و باس له چێژى سێكسى ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
گومانده‌كرێت ژنه وه‌زيرێكى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا له ژێر ناوى خوازراودا خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى ژماره‌يه‌ك كتێبى تايبه‌ت به چێژى سێكسيى بێت.
رۆژنامه‌ى (L'Express) بڵاويكرده‌وه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كارووبارى يه‌كسانى نێوان ژن و پياو مارلين سكياب، نووسه‌رى ژماره‌يه‌ك له‌و كتێبانه بێت كه به ناوى مارى مينيللى چاپكراوون و باس له چێژى سێكسى ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: پێده‌چێت سكياب كتێبه‌كانى (له بنياتنانى په‌يوه‌ندى سێكسيدا بوێربن) و (چۆن هه‌ر گه‌نجێك له ماوه‌ى 30 رۆژدا ده‌بێته براد پيت) و ژماره‌يه‌ك كتێبى ديكه‌ى نووسيبێت.
ئه‌و گومانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه له ئه‌پريلى 2011دا سكياب وتبووى كتێبێكى بۆ خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى (La Musardine) له باره‌ى جيابوونهوهى هاوسه‌ران نووسيوه.
پاشان له ئۆكتۆبه‌رى هه‌مان ساڵدا خانه‌ى بڵاوكهرهوهكه كتێبێكى به ناونيشانى (جيابوونهوه) له نووسينى مينيلى بڵاوكرده‌وه.
به‌ڵام خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى كه‌نه‌دى بۆ كتێب (Archambault) له سايته‌كه‌ى خۆي‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كتێبه له لايه‌ن سكيابهوه نووسراوه، به‌ڵام كتێبه‌كه ناوى نووسه‌رێكى ديكه‌ى به‌سه‌ره‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، مينيلى هه‌ر ناوى خوازراوى سكيابه.
نووسينگهى ئه‌و ژنه وه‌زيره ره‌تيكردووه‌ته‌وه، ناوى مارى مينيللى نازناوى مارلين سكياب بێت.
هه‌ندێك له به‌رپرسانى وهزارهتهكهشى ژماره‌ى په‌يوه‌ندى مينيلليان بڵاوكرده‌وه.
تا ئێستا رۆژنامه‌نووسه‌كان نه‌يانتوانيوه چاويان به مينيللى بكه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه وه‌زيره بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و نييه و كه‌سێكى ديكه‌يه.