دوو شه‌ڕڤانی عه‌ره‌بی ده‌سته‌ی خۆپاراستنی خۆسه‌ریی جزیره دوو دیل ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن
هێزه‌كانی خۆپاراستنی ناوچه‌كه دانیان به راستیی رووداوه‌كه‌دا ناوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه كۆتاییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، كه‌ناڵێكی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی خۆپاراستنی خۆسه‌ری هه‌رێمی جزیره، پاش ئه‌وه‌ی دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له شه‌ڕڤانه‌كان كه به زمانی عه‌ره‌بیی له‌هجه‌ی به‌ده‌وی قسه ده‌كات، كورسییه‌كی ته‌خته‌ی خستووه‌ته سه‌رپشتی یه‌كێك له دیكه‌كان و چهقۆیهكیشی به ده‌سته‌وه‌یه‌و لێی ده‌پرسێت "پێمبڵێ داعشه‌كان له كوێن"، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "به‌خوا نازانم، ئه‌گه‌ر سه‌ریشم ببڕیت پێت ناڵێم، چونكه نازانم له كوێن".
پاشان شه‌رڤانێكی دیكه‌ش دێت و به له‌قه به‌رده‌بێته پشتی ئه‌و دیله‌كه‌ی دیكه‌یان و ئه‌میشیان جگه له‌وه‌ی به توندی به‌پێ ده‌كێشێت به پشتیدا، پاشان كورسییه‌كه له سه‌رو ده‌موچاویدا ده‌شكێنێت.
له‌و باره‌وه ده‌سته‌ی هێزه‌كانی خۆپاراستنی سه‌ر به ناوچه كارگێڕییه‌كه، له هه‌رێمی جزیره، به ئاژانسی هه‌واڵی ئارا نیوزیان رایانگه‌یاندووه " لێپرسینه‌وه له‌و دوو شه‌ڕڤانه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كردوویانه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی كاركردنی هێزه‌كانیان و به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تی یه‌كناگرێته‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه له ناوچه‌ی مه‌نسوره‌ی رۆژئاوای ره‌ققه ده‌ستگیركراون، هه‌ر چه‌نده ده‌سته‌ی هێزه‌كانی خۆپاراستن دانیان به راستی رووداوه‌كه‌دا ناوه، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گوتوویانه "ئه‌وان هێشتا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی له‌به‌ر ئه‌و دوو دیلهدابووه، جلوبه‌رگی میللی و نه‌ریتیی ناوچه‌ی جهلابیهیه و جیاوازه له‌و جلوبه‌رگانه‌ی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه له‌به‌ری ده‌كه‌ن.