ئاگر لە جبەخانەیەكی سوپای توركیا كەوتەوە

رێگای سەرەكی نێوان كلیس و غازی عەنتاب داخرا

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا، ئاگر لە جبەخانەیەكی سوپای توركیا لە كلیس لەسەر سنووری سووریا كەوتووەتەوە، تا ئێستا ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە ئاشكرا نەكراوە.

ھەر بەپێی زانیارییەكان بەھۆی ئاگرەكەوە رێگای سەرەكی نێوان كلیس و غازی عەنتاب داخراوە، تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

چەند سەرچاوەیەك ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەھۆی بوونی تەقەمەنی زۆر لە جبەخانەكە دەنگی تەقینەوە لەنێو ئاگرەكە دەبیسترێت.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان 10 سەربازی توركیا بەھۆی رووداوی ئاگر كەوتنەوەكە برینداربوونە.