هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ره‌ققه سنگیان ناوه به ئاگره‌كه‌وه
له سووریا زیاتر چوونه‌ته پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و له عێراق به‌و جۆره هاوكاریی سوپای عێراقییان نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاندووه "راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ، له ناو شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له سووریا، ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
كۆڵۆنێل راین دیلۆن، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ی له ره‌ققه‌ن، سه‌ر به هێزی تایبه‌تن و ئه‌ركی سه‌ره‌كییان "راوێژكاریی و پاڵپشتییه" بۆ شه‌ڕڤانه‌كانی سووریای دیموكراتی كه ئێستا له جه‌نگدان دژی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه‌دا".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه گوتوویه‌تی " ئه‌و سه‌ربازانه راسته‌وخۆ شه‌ڕ ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ بۆردوومانكردنی ئه‌و مۆڵگه و شوێنانه‌ی داعشیان تێدایه، به‌ڵام هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سووریا زۆر له جه‌نگه‌كه نزیكن و به‌شداریكردنیان له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه زۆر جیاوازه له‌و پاڵپشتییه‌ی بۆ هێزه‌كانی عێراقییان ده‌كرد له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ئه‌وان له ره‌ققه زۆر له دوژمنه‌وه نزیكن، له كاتێكدا له عێراق به‌و شێوه‌یه نه‌چوونه‌ته پێشه‌وه‌و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیشیان له ره‌ققه دیاریكراوه‌و سه‌دان سه‌رباز نیین".
ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ی سووریا له مانگی 11ی ساڵی 2016 ده‌ستیپێكردووه‌و له مانگی حوزه‌یرانی رابردووشه‌وه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی توانییان بچنه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه‌و چه‌ند ناوچه و گه‌ڕه‌كێك كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.