گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات برینداربوو
تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له باره‌ی ته‌ندرووستی سلۆ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه
K24 - ره‌ققه:
ته‌لال سلۆ, گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه، برینداربوو.
ئاژانسه‌كانی نزیك له ئۆپۆزيسیۆنی سووریا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتى ره‌ققه و له ئه‌نجامدا، گووته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده ته‌لال سلۆ برینداربووه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان, بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه، و تا ئێستاش میدیاكانی نزیك له هه‌سه‌ده باسیی ره‌وشی ته‌ندروستی سلۆیان نه‌كردووه.
ته‌ڵال سلۆ، له سه‌ره‌تای پێكهێنانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و هۆزه عه‌ره‌به چه‌كداره‌كان و گرووپه توركمانییه‌كان پێكهاتووه، وه‌ك گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و له بنه‌ڕه‌تيشدا له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه.