سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌ڵام شه‌ڕه بۆكسی ناو ستۆدیۆ به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
دوو میوانی به‌رنامه‌یه‌ك له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی لوبنانی، یه‌كێكیان لایه‌نگری ئه‌سه‌د و ئه‌وی دیكه‌ش ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بوو، له په‌خشی راسته‌وخۆ و له‌ناو ستۆدیۆ، یه‌كدیان دایه به‌ر بۆكس.
كه‌ناڵی ئۆ تی ڤی لوبنانی، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌و شهڕهبۆكسهی له‌سه‌ر چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاوكردووهتهوهكه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو روویداوه.
میوانه‌كان هه‌ریه‌ك له بلال ده‌قاق كه‌سایه‌تی ئایینی و به‌رهه‌ڵستكاری به‌شار ئه‌سه‌دی سووریایه، ئه‌وی ديكه‌ش ئه‌حمه‌د شه‌لاش، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی سووریایه و لایه‌نگری ئه‌سه‌ده.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی، شه‌ڕه بۆكسه‌كه له ئه‌نجامی ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، رۆژێك پێش به‌رنامه‌كه، كه‌سێكی نزیكی ئه‌حمه‌د شه‌لاش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراوه, له‌و كاته‌ی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له بلال ده‌قاق ده‌پرسێت كه ئایا سه‌ره‌خۆشی له میوانه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌كات یان نا، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "پێویسته سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی سووریا بكرێت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ده‌كوژرێت".
له‌و كاته‌دا ئه‌حمه‌د شه‌لاش دێته وه‌ڵام و هه‌مان پرسیار له‌و كه‌سایه‌تییه ئایینییه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌قاق ده‌ڵێت: "ئه‌وه ئیشی تۆ نییه".
ئه‌و وه‌ڵامه‌ش، قسه‌ی توندتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و تا دواتر ده‌بێته درووستبوونی شهڕهبۆكس له په‌خشی راسته‌وخۆ له‌ناو ستۆدیۆی و به‌هۆیه‌وه چه‌ند خووله‌كێك به‌رنامه‌كه راده‌وه‌ستێت.
دواتر په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام بلال ده‌قاق به‌رنامه‌كه‌ی جێهێشتووه و له ریگه‌ی واتسئاپه‌وه داوای لێبوردن له پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه و بینه‌ران ده‌كات.