ده‌یویست ژنێكی دیكه بهێنێت بۆیه كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتووه
ئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌رده‌می دایكی‌دا كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای ئه‌سیوتی میسری، رۆژی هه‌ینی ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو كوڕه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م دایكهكهیدا كوشت و ڤیدیۆی كوشتنی كوڕه‌كه‌یشی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به میدیاكانیان راگه‌یاندووه كه "ئه‌و باوكه‌ی كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتووه ناوی "محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حیم عید ئیبراهیم"ـه و خه‌ڵكی گوندی جهمریسی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری مهنفلوته و ته‌مه‌نی 52 ساڵانه، ئه‌و چه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌یشی پێ كوشتووه، درووستكراوی ناوخۆیه".
به گوێره‌ی پێگه‌ی "اليوم السابع" هۆكاری كوشتنی كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی ناكۆكی خێزانی بووه له نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا، پیاوه‌كه ویستوویه‌تی ژنێكی دیكه بهێنی، بۆیه به‌رده‌وام كێشه و ناكۆكی له نێوان خۆی و دایكی ئه‌و كوڕهیدا هه‌بووه كه به ده‌ستی خۆی كوشتی".

به گوێره‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه میسرییه‌كه، پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و پیاوه به چه‌قۆ له ژنه‌كه‌ی خۆی داوه‌و 3 مانگ پێش ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سیوت، به‌هۆی برینه‌كانییه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه 15 رۆژ محه‌مه‌د زیندانیی كراوه. كاتێك ژنه‌كه‌یشی چاكبووه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌رچووه‌و چووته‌وه بۆ لای كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی".
ئه‌و كوڕه‌یشی كه كوژراوه، هه‌وڵی ده‌دا نێوانی باوك و دایكی چاكبكاته‌وه، رۆژی رووداوه‌كه دایكی چووه منداڵه بچووكه‌كه‌ی ببات بۆ لای پزیشك، په‌یوه‌ندی به كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌وه كردووه به ناوی "حه‌ماده" و گوتوویه‌تی "من له گه‌ڕه‌كی سه‌لامی شاری مهنفلوتم"، ئه‌ویش چووه بۆ لایان و بینیوویه‌تی له ده‌وروبه‌ری نۆڕینگه‌كه، باوكی چاودێری دایكی ده‌كات و به دوایانه‌وه‌یه، له‌و شوێنه‌دا سه‌رله‌نوێ مشت‌ومڕ له نێوان دایك و باوكی حه‌ماده درووست ده‌بێته‌وه، پیاوه‌كه ده‌یه‌وێت له ژنه‌كه‌ی بداته‌وه، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی باوكی دوورده‌خاته‌وه‌و رێگه‌ی نادات بچێت له دایكی بدات، له‌و كاته‌شدا باوكی به‌و چه‌كه‌ی پێیه‌تی، ته‌قه له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.
پاش كوشتنی كوڕه‌كه‌یشی، چه‌ند جارێك هه‌وڵ ده‌دات ته‌قه له ژنه‌كه‌یشی بكات و بیكوژێت، به‌ڵام چه‌كه‌كه‌ی چونكه درووستكراوی ناوخۆیی بووه له كارده‌كه‌وێت و ته‌قه ناكات، له‌و كاته‌شدا خه‌ڵكی كۆده‌بنه‌وه‌و پزیشكه‌كه‌یش به‌هۆی ده‌نگی گوللـه و گریانی ژنه‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه پیاوه‌كه راده‌كات و ناوچه‌كه جێده‌هێڵێت، تا ئه‌وه‌ی رۆژێك پاشتر هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.