سێڵفییه‌ك زیانی 200 هه‌زار دۆلاری لێكه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی چینی له پێشانگای هونه‌ری له‌ناوچه‌ی چایناتاونی لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا، ویستی به مۆبایله‌كه‌ی وینه‌یه‌كی سێڵفی بگرێت، به‌ڵام خۆی به یه‌كێك له مێزه‌كاندا كێشا و به هۆی كه‌وتنی پارچه و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان، زیانی 200 هه‌زار دۆلاری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنه‌كه ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كی سێڵفی له هۆڵی پێشانگاكه بگرێت، به‌ڵام هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌و رووداوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
رووداوه‌كه، به كه‌وتنی مێزی یه‌كه‌م كۆتایی نه‌هات و وه‌كو پوولی یاری دۆمینۆ، هه‌موو مێزه‌كان یه‌ك به دوای یه‌كدا كه‌وتن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام گوته‌بێژی ئه‌و پێشانگا هونه‌رییه رایگه‌یاند، سێ پارچه‌ی مێژوویی به ته‌واوی شكاون، هه‌ندێك پارچه‌ی دیكه‌ش، زیانییان به‌ركه‌وتووه، كۆی گشتی ئه‌و زیانانه‌ش، نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
سه‌رچاوه: العربیة