تاران: پێويسته ئه‌وروپا هه‌ژموونى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌نداو به‌كاربهێنێت
گوتى: كاتێك سياسه‌تى ده‌ره‌وه بووه كاڵا، ئه‌وا كڕينى كاڵاى سه‌ربازى ده‌بێته پێوه‌ر بۆ ده‌ستنيشانكردنى كێن ئه‌وانه‌ى تيرۆريستن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران داواى له ئه‌وروپا كرد، هه‌ژموونى خۆى به‌كاربهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وڵاتانى كه‌نداو.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، رايگه‌ياند، پێويسته چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌ى نێوان وڵاتانى كه‌نداو و قه‌ته‌ر بكرێت.
پێشتريش حه‌سه‌ن رووحانى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران پشتيوانى بۆ قه‌ته‌ر ده‌ربڕى له به‌رامبه‌ر سياسه‌تى بايكۆت كه سعووديه دژى قه‌ته‌ر به‌كارى ده‌هێنێت.
هه‌ريه‌ك له سعووديه، ئيمارات، ميسر و به‌حره‌ين له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه گه‌مارۆى سياسى و ئابووريان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر.
ئه‌و وڵاتانه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان 13 مه‌رجيان دياريكردووه.
قه‌ته‌ر ليستى مه‌رجه‌كانى بڵاوكرده‌وه و ره‌تيكرده‌وه پێيانه‌وه په‌يوه‌ست بێت.
ئێران و سعووديه، ماوه‌ى چه‌ندين ده‌يه‌يه كێبڕكێيانه بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆيان به‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك وڵاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
زه‌ريف له به‌رلينه‌وه باسى ئه‌و كێشه‌يه‌ى كرد و گوتى: ئه‌و وڵاتانه‌ى قه‌ته‌ر و ئێران به پشتيوانى تيرۆر تۆمهتيار ده‌كه‌ن، له به‌ديهێنانى خواستى گه‌له‌كانيان شكستيانهێناوه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواشيكرد، پڕچه‌ككردنى وڵاتانى ناوچه‌كه بوه‌ستێنرێت و دنه‌ى شه‌ڕ نه‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك سياسه‌تى ده‌ره‌وه بووه كاڵا، ئه‌وا كڕينى كاڵاى سه‌ربازى ده‌بێته پێوه‌ر بۆ ده‌ستنيشانكردنى كێن ئه‌وانه‌ى تيرۆريستن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.