ئەندامێكی سوپای پاسداران لە فڕۆكەخانەیەكی تاران كوژرا

دەنگی تەقەی زۆر لە فڕۆكەخانەكە بیستراوە

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی رۆژی شەممە، دەنگی تەقەیەكی زۆر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مێھرئابادی تاران بیسترا، ئەمڕۆ راگەیاندنەكانی ئێران، ھەواڵی كوژرانی مەھدی یەزدی، ئەندامی ھێزی بەرگری سوپای پاسدارانی ئێرانیان، لە فڕۆكەخانەی مھێرئابادی تاران بڵاوكردەوە.

بە پێی راگەیاندنەكانی ئێران، ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران، لە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیی لە فڕۆكەخانەی تاران بەھۆی بەركەوتنی گولـلەوە كوژراوە.

رۆژی شەممە دەنگی تەقە لە فڕۆكەخانەی تاران، دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بەرپرسانی ئەمنیی ئێرانیش رایانگەیاند، ھۆكارەكەی، ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیی بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەكە بووە.

 لە دوای ھێرشەكانی 7 ئەم مانگە بۆ سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی خومەینی لە تاران، دۆخێكی ئەمنیی توند لە ئێران گیراوەتەبەر.

ئەندامێكی سوپای پاسداران لە فڕۆكەخانەیەكی تاران كوژرا
ئەندامێكی سوپای پاسداران لە فڕۆكەخانەیەكی تاران كوژرا
ئەندامێكی سوپای پاسداران لە فڕۆكەخانەیەكی تاران كوژرا