كێشە ناوخۆییه‌كانی ئێران پەرە دەستێنێ
به هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تی وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه و دروشم دژی یەكتر بەرز دەكەنەوە
K24 - ھەولێر
پاش ئه‌وه‌ی له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی جیهانی قودس له تارانی پایته‌ختی ایران، هه‌ندێ له لایه‌نگرانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له دژی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆمار، دروشمیان به‌رز كرده‌وه، كه‌لێنی نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته له ریفۆرمخوازان و پارێزگاران فراوانتر بووه و به سوكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه وڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه.
له رێپیوانی رۆژی جهانی قودس كه ده‌كاته دوایین هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زان، هه‌ندێ له توندره‌وه‌كانی ئێران و لایه‌نگرانی خامنه‌یی له به‌رامبه‌ر رۆحانی ده‌ستیان به گوتنه‌وه‌ی دروشمی دژی سه‌رۆك كۆماریان كرد و به "مه‌لای ئه‌مریكایی" و "منافق" تۆمه‌تباریان كرد.
هه‌ر پاش ئه‌م كرده‌وه‌یه، وه‌زیرانی حكومه‌تی روحانی و ریفۆرمخوازان به توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه و ئه‌م كاره‌یان به سووكایه‌تی و بێرێزیكردن به‌رامبه‌ر سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو وسفكرد و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوینی یاسایی و ئه‌منی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه سووكایه‌تییان به روحانی كرد.
عه‌لی موته‌هەر‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو له لایه‌ن لایه‌نگرانی خامنه‌یی بێ رێزی به‌رامبه‌ر كرا، گوتی "داواكاری گشتی له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه دایه و پێویسته به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن، سه‌ربه‌خۆیی و دادوه‌ری خۆی و ده‌زگای دادوه‌ری پیشان بدات، یان ئه‌وه‌ی كه چاوپۆشی ده‌كات و ئاراسته‌ی سیاسی له سه‌ره‌وه‌ی به‌جێ گه‌یاندنی ماف و دادوه‌ری داده‌نێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئێران، عه‌بدولره‌زا ره‌حمانی فه‌زلی به ده‌ركردنی فه‌رمانێك داوای كرد رێوشوێنی یاسایی و ئه‌منی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر كه سووكایه‌تییان به سه‌رۆك كۆمار كرد، به‌ڵام ریفۆرمخوازان به به‌رچاوگرتنی رووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی پێشوو به دووری ده‌زانن ده‌زگای دادوه‌ری و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی جیدی به‌ره‌نگاری ئه‌م بێرێزییه به‌رامبه‌ر سه‌رۆك كۆمار ببنه‌وه.
زۆرێك له ریفۆرمخوازان له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەكان، داوای گرتنه‌به‌ری رێوشویێن هاوشێوه به‌رامبه‌ر سه‌رانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاگر به ئاگر ده‌كه‌ن.
عه‌لی خامنه‌یی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه تیرۆریستییه‌كانی تاران پایته‌خت له رۆژی 7 حوزه‌یران، لایه‌نگرانی راسپارد له به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێك "آتش به اختیار" بن، كه فه‌رمانێكی سه‌ربازییه و به مانای ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌سێكی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر كاتێك به پێویست بزانێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌قه‌كردنی هه‌یه.
ریفۆرمخوازان پێیانوایه ئه‌وه‌ی له رۆژی رێپیوانی جیهانی قودس به‌رامبه‌ر سه‌رۆك كۆمار كرا، یه‌كێ له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م فه‌رمانه‌ی خامه‌نه‌ییه و نیگه‌رانی خۆیشیان له فراوانتر بوونی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌ربڕیووە.
ميدیاكانی ریفۆرمخوازان رایانگه‌یاند ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تییان به سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان كرد، گرووپێكی 40 كه‌سین و له لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانی رابردووی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشوو سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
له به‌رامبه‌ر ره‌خنه و دژكرده‌وه‌كانی به‌ره‌ی ریفۆرمخواز، غولام عه‌لی حه‌داهد عادل سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان و له كه‌سه نزیكه‌كانی خامنه‌یی گووتی خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی ره‌خنه له به‌رپرسان بگرن.
وه‌زیری رۆشنبیری و رێنمایی ئیسلامی، ره‌زا ساڵحی ئه‌میری له نووسینێكدا تیشكی خسته‌سه‌ر مه‌ترسی دوو جه‌مسه‌ری كردنی ئێران به‌هۆی " ئه‌نجامداندانی كرده‌وه‌كانی دژی به‌رژوه‌ندیی گشتی و سووكایه‌تیكردنی هه‌ندێ كه‌س به هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك و سیمبولی خه‌ڵك سه‌روه‌ری ئاینی".