به هۆى وێنه‌يه‌كه‌وه ئيسرائيل سكاڵا له دژى ئێران ده‌كات
له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تيدا ئيسرائيل سكاڵاى له دژ ئێران به‌رزكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تيدا ئيسرائيل سكاڵاى له دژ ئێران به‌رزكرده‌وه.
ئيسرائيل سكاڵاى له دژى ئه‌وه‌يه ئێران ئه‌ستێره‌ى شه‌ش گۆشه‌ى كردووه‌ته ئامانجى مووشه‌كه‌كانى.
نوێنه‌رى ئيسرائيل له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى وێنه‌يه‌كى پيشاندا.
ئه‌و وێنه‌يه له رێى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گيرابوو.
رۆژنامه‌ى تايمزى ئيسرائيل بڵاويكرده‌وه، ئێران ئه‌ستێره‌ى شه‌ش گۆشه‌ى كردووه‌ته ئامانجى مووشه‌كه‌كانى.
نوێنه‌رى ئيسرائيل له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، دانى دانوون گوتى: به‌كارهێنانى ئه‌و ره‌مزه له مه‌شقكردندا قبوڵكراو نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى ئێران سه‌رپێچى بڕيارى 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشه.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێران به‌رده‌وام ده‌يه‌وێت ئازارى ئيسرائيل بدات.
ده‌شڵێت: به ئامانجكردنى ره‌مزێكى پيرۆزى ئيسرائيل نابه‌جێيه.
نوێنه‌ره‌كه‌ى ئيسرائيل، ئێرانى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هاوكارى ئه‌سه‌د و حزبوڵڵاى لوبنان ده‌كات.
رۆژنامه‌ى تايمزى ئيسرائيليش بڵاويكرده‌وه، ساڵى رابردوو ئێران چه‌ند مووشه‌كێكى تاقيكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و مووشه‌كانه درووشمى دژ به ئيسرائيليان له‌سه‌ر نووسراوه.
له 2016دا ئێران دوو مووشه‌كى باليستى ديكه‌ى تاقيكردوونه‌ته‌وه.
تايمزى ئيسرائيل نووسيويه‌تى: له‌سه‌ر ئه‌و دوو مووشه‌كه نووسرابوو: پێويسته زاڵبين به‌سه‌ر ئيسرائيلدا.
