ناتانياهۆ بۆ ئێران: به مووشهكهكانتان هه‌ڕه‌شه له ئيسرائيل مه‌كه‌ن
مووشه‌كه‌كانى ئێران كه له كرماشانه‌وه ئاراسته‌ى سوورياى كردن، بوونه‌ته جێى نيگه‌رانى ئيسرائيل.
K24 - هه‌ولێر:
مووشه‌كه‌كانى ئێران كه له كرماشانه‌وه ئاراسته‌ى سوورياى كردن، بوونه‌ته جێى نيگه‌رانى ئيسرائيل.
ئه‌مجاره‌يان ئێران مووشه‌كه دوور هاوێژهكانى تاقى نه‌كردنه‌وه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ بۆ پێكانى ئامانجه‌كانيان به ئاسمانى عێراقدا هه‌ر له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ى سوورياى كردن.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ هۆشدارى دايه ئێران ئه‌گه‌ر له‌و رێيه‌وه بيه‌وێت هه‌ڕه‌شه له ئيسرائيل بكات.
سوپاى پاسدارانى ئێران ته‌نيا 6 مووشه‌كى له كرماشانه‌وه ئاراسته‌ى دێرزوور كرد، وه‌ك تۆڵهكردنهوهيهك بۆ ته‌قينه‌وه‌كانى داعش له 7ى حوزه‌يران له شارى تاران.
ناتانياهۆ گوتيشى: ئێمه چاودێرى ئێران ده‌كه‌ين و ته‌نيا يه‌ك په‌ياممان هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه هه‌ڕه‌شه له ئێران نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانمان به‌رده‌وام چاودێرى ئێران ده‌كه‌ن.
ناتانياهۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێران به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ئيسرائيل ده‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و ته‌نانه‌ت له جيهانيشدا.
مووشه‌كه باليستييهكانى ئێران مهودايان ده‌گاته 2000 كيلۆمه‌تر و بوونه‌ته خاڵى جێناكۆكى نێوان ئێران و هه‌ريه‌ك له ئيسرائيل و ئه‌مريكا.