روحانی لەسەر كردەوە تیرۆریستییەكەی تاران ھاتە دەنگ
"ئەم هێرشە تۆڵەکردنەوە بوو لە دیموکراسی"
K24 - ھەولێر
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم لێدوانیدا لەبارەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر پەرلەمان و مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی رایگەیاند، ئەم هێرشە تۆڵەکردنەوە لە دیموکراسی بوو و کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە بەشداری کردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ئێراندا.