تاران: به‌م نزيكانه كارێ به داعش ده‌كه‌ين وێنه‌ى نهبينرابێت
گوتى: گه‌وره‌ترين هێرشى ئاسمانى ده‌كه‌ينه سه‌ر داعش.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئێران، ليوا عه‌لى باقرى رايگه‌ياند، به‌م نزيكانه كارێك به داعش ده‌كه‌ن، له جيهاندا وێنه‌ى نهبينرابێت.
باقرى گوتى: گه‌وره‌ترين هێرشى ئاسمانى ده‌كه‌ينه سه‌ر داعش.
گوتيشى: له دوو ساڵى رابردوودا هێرشى له‌و جۆره وێنه‌ى نه‌بينراوه.
روونيشيكرده‌وه، 37 فڕۆكه‌ى فانتۆم و 45 فڕۆكه‌ى سوخۆى له چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ئێران له دژى داعش ده‌بێته بێوێنهترين گورزى ئاسمانى له مێژووى شه‌ڕى داعشدا.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه هات داعش هێرشيكرده سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى شورا و مه‌زارگه‌ى رووحوڵڵا خومه‌ينى له تاران.
به گوێره‌ى دوايين زانيارى له ئاكامى ئه‌و هێرشانه‌ى داعشدا 17 كه‌س كوژران و 40ى ديكه بريندار بوون.
داعش گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كانى بڵاو كرده‌وه.
له گرته‌كاندا چه‌كدارێكى كوردى داعش به زمانى كوردى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكى شه‌ڕێكى خوێناوى له ئێران ده‌كات.