سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئیرانی: ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی تاران خه‌ڵكی سنه و كرماشانن
ورده‌كاریی نوێ ده‌رباره‌ی هێرشكه‌ره‌كانی تاران ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئیرانی رایگه‌یاند" ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو كه كرایه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تاران، كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه " ئه‌و گرووپه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران، كوردی پارێزگای كوردستان "سنه" بوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه په‌لاماری مه‌زرگه‌كه‌ی ئیمام خومه‌ینییان دابوو، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی شاری كرماشانی رۆژئاوای وڵاتن".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی " به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ی له ناو حه‌وشه و حه‌ساری مه‌زرگه‌ی ئیمام خومه‌ینی پێش ئه‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه ده‌ستگیركرا، خه‌ڵكی شاری بوشه‌رهری باشووری ئێرانه".
دوێنێش مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران گوتبووی" له یه‌كێك له گه‌ره‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری تاران، پلان داڕێژه‌ری هێرشه‌كان كوژراوه"، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات".
رێكخراوی داعش پێشتر به‌رپرسیارییه‌تی هێرشه‌كه‌ی تارانی گرتبووه ئه‌ستۆ، كه به‌هۆیه‌وه 17 كه‌س كوژران و 44 كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.