وەزارەتی ئیتلاعات ناسنامەی ھێرشكەرەكانی تاران ئاشكرا دەكات
" پلانی ھێرشەكە زۆر تۆكمە بوو "
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، چوار لە ھێرشبەرەكانی ھێرشی چەكدارای تاران كە رۆژی چوارشەممە خەڵكی رۆژئاوای ئێرانن، و بەپێی زانیارییەكانی كوردستان 24 ھێرشبەرەكان كوردن.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ناسنامەی ھێرشبەرە تیرۆریستەكانی رۆژی چوارشەممەی تاران بڵاوكردەوە، و دەڵێ پێنج كەس لە تیرۆریستەكان لەگروپە تەكفیری و سەلەفییەكانی ناو ئێران دابوونە و دواتر پەیوەندیان بە داعش كردووە،و لە رەققە و مووسڵ شەڕیان كردووە.
سەرچاوە ئەمنییەكانی ئێران دەڵێن ئەو ئافرەتەی خۆی تەقاندۆتەوە، خەڵكی باشووری ئێران بووە،و ئەوانیتر خەڵكی رۆژئاوای ئێران بوونە. بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، چوار كەس لەھێرشبەرەكان خەڵكی گوندی ھانە گەرمەلە و دزاوەری سەر بە شاری پاوەی رۆژھەڵاتی كوردستان بوونە، كە سەرجەمیان كوژراون.
ھاوكات مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات ئاشكرای كردووە، كە ناتوانن بڵێن كە سعوودیە لەپشت ھێرشەكانی تاران بووە و ئاماژەی بەوەشداوە پلانی ھێرشەكە زۆر تۆكمە بووە و ھێشتا پێویستیان بە كاتە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر.
بەگوێرەی دوایین ئامار، ژمارەی كوژراوانی ھێرشەكەی تاران گەیشتە 17 كوژراو و سێ كوژراوان ئافرەتن.
