16 كەس لەتاران بریندار كران

كەسكێك بە تیزاب ھێرشی كردە سەر ھاووڵاتیان

K24 - ھەولێر

لە تارانی پایتەختی ئێران كەسێك بە تیزاب ھێرشیكردە سەر ھاووڵاتیان و 16 كەسی بریندار كرد.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باشووری تارانی پایتەختی ئێران، ھێرشبەرێكی تەمەن 40 ساڵ بە ماتۆڕسكیل تیزابی بەسەر ھاووڵاتیاندا كرد و 16 كەسی سووتاند.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی ئێران ژمارەیەكی زۆر لە ئامبوڵانس و ھێزە ئەمنییەكان بەرەو شوێنی رووداوەكە بەڕێكەوتوون.

تائێستا ھۆكاری پڕژانی تیزاب بەسەر ھاووڵاتیاندا روون نەكراوەتەوە، ھەندێك لە سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە،ھێرشبەرەكە دەستگیركراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ تاران رووبەرووی دوو ھێرشی جیاواز بوویەوە و زیاتر لە 60 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. دوای رووداوەكەش رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەكان راگەیاند.

16 كەس لەتاران بریندار كران