خامه‌نه‌ئى: په‌لاماره‌كانى تاران يارى ئاگرين بوون
رايگه‌ياند، ئه‌و كرده‌وانه وره‌ى ئێران له شه‌ڕى دژ به تيرۆر ناشكێنن.
K24 – هه‌ولێر:
رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌لى خامه‌نه‌ئى په‌لاماره‌كانى داعشى بۆ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى شورا‌و مه‌زارگه‌ى خومه‌ينى به يارى ئاگرين وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، ئه‌و كرده‌وانه وره‌ى ئێران له شه‌ڕى دژ به تيرۆر ناشكێنن.
خامه‌نه‌ئى گوتيشى: ئه‌و په‌لامارانه هيچ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر ئێران درووست ناكه‌ن و ته‌نيا هاوشێوه‌ى يارييه ئاگرينه‌كانن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر ئێران له لانكه‌ى خۆيان‌دا شه‌ڕى ئه‌و گرووپه تيرۆريستانه‌ى نه‌كردبا، ئه‌وا؛ ئێران رووبه‌ڕووى په‌لامارى ديكه‌ى هاوشێوه ده‌بوويه‌وه.
ئه‌مڕۆ جيهان له رێى كوردستان 24ه‌وه ديمه‌نه‌كانى شڵه‌ژانى ره‌وشى ئه‌منى تاران و روودانى دوو هێرشى داعشى بۆ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى و مه‌زارگه‌ى خومه‌ينى بينى.
دواى هێرشه‌كان سوپاى پاسداران به‌ڵێنى دا تۆڵه‌ى ئه‌و رووداوانه له تيرۆريستان بكاته‌وه.
هێرشه‌كانى داعش بوونه هۆى كوژرانى 12 كه‌س و برينداربوونى 43 كه‌سى ديكه.
راسته‌وخۆ دواى هێرشه‌كان ئێران به بێ ئه‌وه‌ى ناوى داعش بهێنێت، په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى سعووديه و ئه‌مريكا كرد.
له لايه‌ن خۆيه‌وه داعش له رێى كه‌ناڵى ئه‌عماقى سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌يه‌وه به‌رپرسيارێتى هێرشه‌كانى گرته ئه‌ستۆ.