ورده‌كارى زياترى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى ئێران ئاشكرا ده‌بێت

لە ئەنجامی ھەردوو ھێرشەكەدا 12 كەس كوژران و زیاتر لە 40 كەسیش بریندار بوون.

K24 – هه‌ولێر:

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوو ھێرشی جیاواز ئێرانیان ھەژاند، ھێرشی یەكەم چەند چەكدارێك لە ناو پەرلەمانی ئێران ئەنجامیاندا و خۆشیان تەقاندەوە، چەند تەقینەوەیەكیش لەسەر گۆڕی روحوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران روویدا، لە ئەنجامی ھەردوو ھێرشەكەدا 12 كەس كوژران و زیاتر لە 40 كەسیش بریندار بوون. داعشیش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ھێرشانە راگەیاند.