تەقە لە گۆڕی خومەینی كرا
ھێزە ئەمنییەكان شوێنەكەیان گەمارۆدا
K24 - ھەولێر
لە تارانی پایتەخی ئیران، تەقە لە گۆڕی ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران كرا و ھێزە ئەمنییەكانیش شوێنەكەیان گەمارۆدا.
راگەیاندەكانی ئێران دەڵێن، رووداوەكە ئەمنییەتی نەبووە و ھێزە ئەمنییەكان دەستڕێژی گولـلەیان لە كەسێكی گوماناوی كردووە كە بەھۆیەوە خەڵكی تووشی ترس و دڵەراوكێ بوون و شوێنەكەیان جێھێشتووە.
ھەواڵدەرییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێن، رووداوەكە شەوی رابردوو لە كاتی كۆبوونەوەی شیعەكان بۆ بەرێوەبردنی شەوی قەدر لە مانگی رەمەزان لە سەر گۆڕی خومەینی بووە و ھێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە كەسێكی گوماناوی كردووە و بەھۆیەوە قەرەباڵغی و نائارامی لە شوێنەكە كەوتۆتەوە.
رۆژی 7 ئەم مانگە ھێرشكرایە سەر پەرلەمانی ئێران و گۆڕی ئایەتوڵڵا خومەینی و بەھۆیەوە زیاتر لە 60 كەس كوژران و برینداربوون.