داعش ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران بڵاوده‌كاته‌وه
ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی تاران به‌رزده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كاتێك چه‌كداره‌كان هێرش ده‌كه‌نه ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه و كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كوژن و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن" پێتانوایه ئێمه ده‌رده‌كه‌ن، به پشتی خوا ئێمه ده‌مێنینه‌وه" و ده‌ست به هوتاف كێشان ده‌كه‌ن و ته‌قه ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كه‌ی سه‌ر به داعش بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێرانه‌وه پێگه‌یشتووه‌و ڤیدیۆكه كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه.
به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند" له هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینیدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
له باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێرانی، گرووپه تیرۆریستییه‌كانی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كردووه‌و رایانگه‌یاندووه" زیاتر له 10 كه‌س به هه‌ر دوو هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌مڕۆ هاوكاتی هه‌ر دوو هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی، گرووپێكی دیكه‌ش به نیازی ئه‌نجامدانی هێرش بوون، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر كارێك بكه‌ن، ده‌ستگیركراون و پیلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه".
هاوكات رێكخراوی داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له هێرشه‌كان راگه‌یاندووه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه " هێشتا چه‌كداره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران‌دا ماون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
چه‌كدارێك له ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و 4 كه‌سیش به بارمته گیراون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دووانیان خێزانی په‌رله‌مانتاره‌كانن.