تاران له ژێر هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كاندایه
ژماره‌ی كوژراو وبریندارانی هێرشه‌كانی تاران زیاتر بوون

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ3 چه‌كدار، خۆیان گه‌یانده راڕه‌وه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له تاران و شه‌ڕه ته‌قه له نێوان ئه‌و چه‌كدارانه و پاسه‌وانه‌كاندا روویدا، به گوێره‌ی دوایین زانیاری ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی" هێشتا چه‌كداره‌كان له ناو باڵه‌خانه‌ی شورای ئیسلامی ئێران‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، یه:ێك له چه‌كداره‌كان له په‌رله‌مانیش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و تا ئێستا 7 كه‌س كوژراون و 4 كه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به بارمته گیراون".
چه‌كداره‌كان له به‌ر ده‌رگای ژماره یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن له پاسه‌وانه‌كان.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، ده‌ستبه‌جێ هێرشبه‌ره‌کان گه‌مارۆ دراون، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌کراون. دۆخه‌که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه. ده‌رگای ئه‌نجومه‌ن به ته‌واوه‌تی داخراوه و ڕێگه نادرێت که‌س به شه‌قامه‌کانی ده‌وربه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت.
هێشتا میدیاكان ته‌نها چاویان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران بوو، كاتێك سێ تا چوار چه‌كداری دیكه هێرشیان کرد‌ته سه‌ر حه‌وشه و حه‌ساری حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی له تاران .
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسه ئیرانییه‌كه، 5 که‌س بریندار بوون و کرێکارێکی ناو مه‌زراگه‌كه‌ی ئیمام خومه‌ینی کوژراوه.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانی حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی که ژنێک بووه و پشتێنی ته‌قینه‌وه‌ی پێ بووه، سه‌ره‌تا ته‌قه‌ی له خه‌ڵكیی كردووه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سی بریندار كردووه، پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌و شوێنه‌دا ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه‌سی دووه‌میش له ناو مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكردووه‌ته‌وه که به‌یانی ئه‌مڕۆ، بۆمبێکی چێندراویش له حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
هێشتا ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئێران به فه‌رمی ورده‌كاریی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندووه كه چه‌ند شوێنێكی تارانی پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی درێژه‌كێشانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی، هێشتا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن چه‌كداره‌كان خۆیان گه‌یاندووه‌ته نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی زیاتری فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كداره‌كان، به‌ڵام تا ئیستا میدیا فه‌رمییه‌كانی ئیران باسی كوژرانی 7 و كه‌س و به بارمته‌گرتنی 4 كه‌سی دیكه ده‌كه‌ن.
هێرشكردنه سه‌ر حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی و ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران، په‌لاماردانی سیمبول و ناوه‌ندێكی باڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیرانه، ئه‌و وڵاته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێزه‌كانی خستووه‌ته خزمه‌تی جه‌نگی پارێزگاری له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و حه‌شدی شه‌عبی عێراقی و ده‌ڵێن" جه‌نگی تیرۆر ده‌كه‌ین و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌چینه ناو جه‌نگ تا كۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزین".
به‌ڵام ئێستا شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته ناو تاران، هه‌ر چه‌نده هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه هێرشبه‌ره‌كان كێن و سه‌ر به چ گرووپێكن، به‌ڵام شێوازی هێرشه‌كان تا راده‌یه‌ك ئاشكرایه و شوێن په‌نجه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی پێوه دیاره.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تاران هاوكاتی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداویشه كه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێگرتن له ئه‌جێندای ئیرانیی دژی ده‌وحه گرتوویانه‌ته به‌ر، چونكه قه‌ته‌ریشیان خستووه‌ته خانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوكاری تیرۆر و ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه ده‌كه‌ن كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئیرانن.
URGENT: Footage of shooting outside Parliament building in Tehran#TehranShooting pic.twitter.com/zTahtqt2CS
— Press TV (@PressTV) ٧ يونيو، ٢٠١٧
Security forces helping a kid outside #IranParliament #TehranShooting pic.twitter.com/BNt1uOhks3
— Press TV (@PressTV) June 7, 2017
زۆرێك له چاودێرانی ره‌وشی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی تاران له ره‌وشی قه‌ته‌ر به دوور نازانن، چونكه دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه، بۆ شه‌ڕی تیرۆر باسی "سه‌ره‌تای كۆتایی" كردبوو.
زۆریش نییه تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی (سعوودیه) گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه هێرشی توندی كرده سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئیران.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكاش ئێران به سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر ده‌زانن، به‌ڵام ئیستا ئێران له ناوخۆدا كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی چه‌كداری و میدیاكانی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕی تیرۆریستانی ناو ده‌به‌ن.
هه‌ر چۆنێك بێت، رووداوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه ده‌كوڵێت زۆر له یه‌كتر دوورنین و پێده‌چێت له داهاتوودا زیاتر ته‌شه‌نه بسێنێ.
یان دوور نییه ئه‌و په‌یامه‌ی له لایه‌ن وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و ئه‌مریكاوه بۆ قه‌ته‌ر نێردراوه، به‌شێكیشی بۆ ئێران بێت و بڵێن" ئه‌وه‌ی مار به خێو بكات ماریش پێیه‌وه ده‌دات".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)