داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورا و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی راگه‌یاند

چه‌كدارێك له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئیران خۆی ته‌قانده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئیرانی بلاویكرده‌وه‌" له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێراندا، 7 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێرانیش رایگه‌یاندووه‌" ئه‌مرۆ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئیران هه‌بووه‌و سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كه‌، ئێستا دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕیوه‌ ده‌چێت و چه‌ند گرته‌یه‌كی دانیشتنه‌كه‌ی راسته‌وحۆ په‌خشكردووه‌.

كه‌ناڵی پرێس تیڤی ئیرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ یه‌كێك له‌ هێرشكه‌ره‌كان له‌ ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا گه‌مارۆدراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوار ده‌وریان گرتووه‌. به‌ڵام له‌و كاته‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

له‌ دواین پێشهاتی هێرشه‌كانی تاراندا، رێكخراوی داعش هه‌ر دوو هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئیران و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

كوژراو و برینداره‌كانی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران
كوژراو و برینداره‌كانی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران