وێنه‌ى يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانى مه‌زارگه‌ى ئيمامى خومه‌ينى بڵاوده‌بێته‌وه
هێزه ئه‌منييه‌كانى تاران يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان له‌نزيك مه‌زارگه‌ى ئيمامى خومه‌ينى ده‌كوژن كه چه‌ندين چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى جۆراو جۆرى پێبووه
K24- هه‌ولێر
هێزه ئه‌منييه‌كانى تاران يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان له‌نزيك مه‌زارگه‌ى ئيمامى خومه‌ينى ده‌كوژن كه چه‌ندين چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى جۆراو جۆرى پێبووه، له‌وانه 8 نارنجۆك و 10 مه‌خزه‌ن پڕ له گولــله و هه‌روه‌ها بوتڵێك له‌بۆنى پێبووه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ3 چه‌كدار، خۆیان گه‌یانده راڕه‌وه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له تاران و شه‌ڕه ته‌قه له نێوان ئه‌و چه‌كدارانه و پاسه‌وانه‌كاندا روویدا، به گوێره‌ی دوایین زانیاری ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی" هێشتا چه‌كداره‌كان له ناو باڵه‌خانه‌ی شورای ئیسلامی ئێران‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، یه:ێك له چه‌كداره‌كان له په‌رله‌مانیش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و تا ئێستا 7 كه‌س كوژراون و 4 كه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به بارمته گیراون".
چه‌كداره‌كان له به‌ر ده‌رگای ژماره یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن له پاسه‌وانه‌كان.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، ده‌ستبه‌جێ هێرشبه‌ره‌کان گه‌مارۆ دراون، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌کراون. دۆخه‌که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه. ده‌رگای ئه‌نجومه‌ن به ته‌واوه‌تی داخراوه و ڕێگه نادرێت که‌س به شه‌قامه‌کانی ده‌وربه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت.
هێشتا میدیاكان ته‌نها چاویان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران بوو، كاتێك سێ تا چوار چه‌كداری دیكه هێرشیان کردته سه‌ر حه‌وشه و حه‌ساری حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی له تاران .
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسه ئیرانییه‌كه، 5 که‌س بریندار بوون و کرێکارێکی ناو مهزراگهكهی ئیمام خومه‌ینی کوژراوه.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانی حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی که ژنێک بووه و پشتێنی ته‌قینه‌وه‌ی پێ بووه، سه‌ره‌تا ته‌قه‌ی له خه‌ڵكیی كردووه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سی بریندار كردووه، پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌و شوێنه‌دا ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه‌سی دووه‌میش له ناو مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
