تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا

لەسەر مەزارگەی ئیمام خومەینی كەسێك خۆی تەقاندەوە

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كەسێكی نەناسراو لەنێو پەرلەمانی ئێران تەقەی لە پاسەوانانی پەرلەمان كردو چەند پاسەوانێك برینداركران.

بەگوێرەی چەند میدیایەكی ئێران، چوار كەس تەقەیان لە پەرلەمانی ئێران كردووە و تا ئێستا تەقە بەردەوامە و نەتوانراوە تەقەكەرانی نێو پەرلەمان دەستگیر بكرێت، لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەكانی ئێران زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

ژمارەیەك لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەیان گوتووە، یەكێك لەو پاسەوانانەی پەرلەمانی ئێران كە برینداركرابوو بەھۆی سەختی برینەكەی گیانی لە دەستدا و 8 كەسی دیكەش بریندارن.

میدیاكانی ئێران راشیانگەیاند، تەقە لەسەر مەزارگەی ئیمام خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە و ژمارەیەك كەس لەوێ بریندار بوون و بە ئەمبوڵانس گواستراونەتەوە نەخۆشخانە. دوو لە تەقەكەران دەستگیركراون و یەكێكی دیكەش خۆی تەقاندووەتەوە.

تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا
تەقە لە پەرلەمانی ئێران كرا